وەبەرهێنانێ د خو دا بکە، و فێربوونێ بکە کارەکێ روژانە. ئەڤروکە دەسپێبکە و زانستێ بکە هەڤالێ خو یێ هەرجار. تیلیگرامێ مە فۆلۆ بکە

نەخۆشی ئادیسۆن (Addison's disease)


پێشی دەگوترێ  کەمی ئەدریناڵ
نەخۆشیەکی ناباوە کە لە کەم بەرهەمهێنانی کۆرتیزۆڵ و ئەڵدۆستیڕۆنەوە لە ڕژێنی ئەدریناڵی سەر گورچیلەوە پەیدا دەبێ..
ئەوە کاتێک کێشەکە لە شاڕژێن نەبێ پێی دەگوترێ primary anrenal insufficiency بەس کاتێک کێشەی سەرەکی لە شاڕژێنەوەیەوە و ACTH دروست نابێ پێی دەڵێن secondary adrenal insufficiency. 
بەزۆری بەهۆی زیان گەیشتن بە ڕژێنی ئەدریناڵەوە بە خۆییەبەرگریە نەخۆشی یان کە دیارترین هۆکار سیلە گەر چی توبەرکڵۆسس زیاتر توشی سییەکان دەبێ بەڵام ئەگەر تەشەنە بکاتە بەشەکانی تری لەش لەوانەش ڕژێنی سەر گورچیلە ئەوا ئادیسۆن دەرئەنجامەکەیەتی ،هۆکاری تریش دەکرێ هەبن بەدەگمەنتر یان ڕەنگە تەنها کەمتوانایی ڕژێن بێت بەبێ هیچ زیانێکی فیزیایی .
نزیکە بڵێم ڕژێنی ئەدریناڵ کار لە هەموو لەش بکات بۆیە کەمیەکەی حاڵەتێکی جددی بێت، ئەم نەخۆشیە بەربڵاو نیە بەڵام لەوانەیە کوشندە بێت کاتێک خێرا نیشانەکانی بەرەو خراپتر بوون دەڕۆن(addisonian crisis) و چارەسەر ناکرێن کە ئازارێکی بێشوماری سک و بەشی خوارەوەی پشت و قاچەکان،سکچوون و ڕشانەوە و هەندێک جار بێهۆشی.
زۆربەی جار نیشانەکانی بەدیاردەکەون کاتێک زیاد لە %90ی خانەکانی ئەدریناڵ گڵاند زیانیان بەردەکەوێ،لەدیارترینیان:
  • لاوازی و شەکەتی بەردەوام و تێکچوونی هەڵسوکەوت و میزاج.
  • گۆڕانی ڕەنگی پێست(قاوەییبوونی).
  • بەرزە فشاری خوێن لەکاتی وەستان.
  • لەدەستدانی کێش بە زۆری بە بێئیشتیهائی خواردن و تا حەدێک بەهۆی وشکبوونەوەوە.
  • ئارەزووی خواردنی سوێر(بێ لەوەش توشبووان هاندەدرێن بۆ خواردنی سوێر لە ئەدریناڵ ئینسەفیشنسی ).
  • دڵتێکەڵهاتن و هەستکردن بە نەساغی.
  • هەستیاریەکی زۆر بە ناڕکۆتیک دڕەگەکان(opeoids).

دەستنیشان دەکرێت :

لە هەڵسەنگانی کلینیکی و مێژوی نەخۆش و بۆنمونە تێستێکی ڕۆتینی خوێن کە ڕێژەیەکی نزمی سۆدیۆم و ڕێژەیەکی بەرزی پۆتاسیۆمەوە یان کەمی کۆرتیزۆڵەوە گومان دەکرێ  بە هەندێک ڕێکاری تر دڵنیا دەبێتەوە وەک:
  • تێستی ACTH stimulation فەحسی کۆرتیزۆڵ دەکا ئەگەر بەو دەرزیە هاندرابێ یاخود نا. 
  • تێستی insulin-induced hypoglycemia فەحسی گلوکۆز دەکا لە پێش و دوای ئەو دەرزیە داخۆ کۆرتیزۆڵ بەرز دەبێتەوە و گلوکۆز دادەبەزێ یان نا، واتا دەرخەری ئەوەی هۆکارەکەی کێشەی شاڕژێنە یان نا. 
  • هەروەها x-ray examination هیچ ڕونکردنەوەی ناوێ، وێنەیەو ناتەواوی و زیانی ڕژێنەکە بەدیار دەخات.

چارەسەر:

بە هایدرۆکۆرتیزۆن و فلودرۆکۆرتیزۆن قەرەوبووی کەمی هەردوو هۆڕمۆنی کۆرتیزۆڵ و ئەڵدۆستیڕۆن دەکرێتەوە لە حاڵەتی فریاکەوتن زەرورە بە IV ئیلیکتڕۆلایت و فلود و دەرمانی بۆ بەکاربێنی ،چارەسەرەکانی دیکە پەیوەست دەبن بە نیشانەکان ڕەنگە پێویست بە تیمێک لە پسپۆڕانی بوارە جیاوازەکان بکات ڕۆڵ ببینن .
لە کۆتایدا دەکرێ دەستەواژەی کەمخوێنی ئەدیسۆنیشتان بیستبێ کە ئاماژەیە بۆ پێرنیشیەز ئەنیمیا،ئا ئەم ناوانە لە پزیشکی بەڕیتانی Thomas Addison هاتوون کە وتار و موحازەرەی دەربارەوە نووسیون، گەرچی زۆر لە پێش ئەویشەوە قسەو باسی زۆر لێوەکراوە بەڵام تا وتارەکانی ئەو بەوشێوەیە نەخۆشیەکە بەناوبانگ نەبووە و بەدونیادا نەناسراوە، ئەوەش هیچ پەیوەندیەکی بە Thomas Edison و گڵۆپ و کارەباوە نیە.


هون هەر ساغ بن.


ئاڵا بەرزنجی
dexterity medical organization

إرسال تعليق

ئووپس!!
هوسا دیارە خەلەتیەک د پەیوەندییا تە یا ئینتەرنێتێ هەیە. هیڤیە ئینتەرنێتێ خو چاک بکە دا کو بشیێ بەردەوامیێ بدەیە دیتنا بابەتان.
قەبوول کرنا پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز)
ئەم پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز) ل سەر ڤی مالپەری بکادئینن دا کو هاتوچوویا تە شیکار بکەین و بیرا مە ب بابەتێن تایبەتێن تە بهێت و سەربورا تە ل سەر مالپەرێ باشتر بکەین