وەبەرهێنانێ د خو دا بکە، و فێربوونێ بکە کارەکێ روژانە. ئەڤروکە دەسپێبکە و زانستێ بکە هەڤالێ خو یێ هەرجار. تیلیگرامێ مە

نەخۆشی مافەتە چییە؟


نەخۆشییەکی زۆر بڵاوە لە کوردستان،هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ بەکتریایەک کە پێیدەوترێت(Clostridium) توشی زۆربەی جۆرەکانی ئاژەڵ دەبێت بە تایبەتیش(مەڕو بزن) وە هەروەها مرۆڤیش تووشدەکات ئەم نەخۆشیە زیاتر لەوەرزە ساردەکاندا تەشەنە دەکات و زیان بە تەندروستی ئاژەڵ دەگەیەنێت.
لەهەندێک شوێن پێیدەوترێت(بەلەرزە)،وە زیاتر بەکتریاکە لە ڕیخۆڵەی ئاژەڵو مرۆڤەکان گەشەدەکات زۆردەبێت و دەبێتە هۆی بەرهەمهێنانی ژەهرێکی بەهێز کە پێیدەوترێت (Exotoxin)وە چەند جۆرێکی هەیە (A,B,C,D,E).

نیشانەکانی ئەم نەخۆشییە بریتین له 

  • ئاژەڵی توشبوو لەناکاو مردار دەبێتەوە بەبێ دەرکەوتنی هیچ نیشانەیەک 
  • ڕیخۆڵەی ئاژەڵی توشبوو سوور هەڵدەگەڕێتو قەبارەی گەورە دەبێت
  • بوونی بڕێکی زۆر لە شلە لەناو بۆشای سکدا 
  • بوونی ژمارەیەکی زۆر پەڵەی خوێن لەسەر ماسولکەکانی دڵ
  • گورچیلەکان زۆر نەرم دەبنو وەکو هەویریان لێدێت (وە ئەو ئاژەڵانەی توانای مانەوەیان هەیە لەژیاندا ئەم نیشانانەیان هەیە)
  • لەرزین بەشێوەیەکی زۆر و بەردەوام 
  • بێهێز دەبێتو توانای خواردنی نامێنێت
  • نیشانەی ئازاری سکی دەبێتو ناتوانێت بەپێوە بوەستێت
  • تووشی سکچونی توندوتیژ دەبێت 

چارەسەرکردنی

  • بەکارهێنانی ڤاکسینی (Toxoid) ساڵانە دووجار بەکاردێت 
  • پێدانی (نیومایسین) لەڕێگەی دەمەوە



ئامادەکردنی:عەبدوڕەحمان ئومێد بارام 
dexterity medical organization


سەرچاوەکان:
1-Al_Khatib, G, (1985). Colstridium Perfringens and its  diseases in Man and animals.
2-The Merck Veterinary Manual. 1998.

إرسال تعليق

ئووپس!!
هوسا دیارە خەلەتیەک د پەیوەندییا تە یا ئینتەرنێتێ هەیە. هیڤیە ئینتەرنێتێ خو چاک بکە دا کو بشیێ بەردەوامیێ بدەیە دیتنا بابەتان.
قەبوول کرنا پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز)
ئەم پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز) ل سەر ڤی مالپەری بکادئینن دا کو هاتوچوویا تە شیکار بکەین و بیرا مە ب بابەتێن تایبەتێن تە بهێت و سەربورا تە ل سەر مالپەرێ باشتر بکەین