چی دەزانیت لەسەر لەبەرگرتنەوەی(کۆپی کردن) مرۆڤ؟ هیچ بیرت لەوە کردۆتەوە تۆیەکی تر بەهەمان شێوە و هەڵسوکەوت لەدایک ببێت؟ بۆنا؟ خۆ هیچ شتێک مەحاڵ نییە بەڵام لە زانست دا ناکرێت بێ بوونی بەڵگە لە سەدا سەد بڵێین ڕاستە..
لەبەر گرتنەوە یاخود کۆپی کردنی کۆرپەلە شتێکی مەحاڵ نەبوو نزیکەی حەوت ساڵ ئەم بابەتە زۆر باو بوو لە جیهاندا و چەندن کەیس هەبووە لە وڵاتە جیاجیاکان..
لەدوای کۆپیکردنی ئاژەڵ گروپێک لە زاناکان وتیان ئەتوانرێت مرۆڤیش لەبەر بگیرێتەوە و مەحاڵ نییە هەر زوو دوو زانا ڕایان گەیاند کە سەرکەوتوانە پڕۆسەکەیان ئەنجامداوە بەڵام هیچ ئەنجامێکیان بڵاونەکردەوە و وادیاربوو هیچ کۆرپەلەیەکیش لەدایک نەبووە.
رێکخراوی American-based human cloning organization بەردەوام بوو لە چالاکیەکانی
لەساڵی 2002 ئەم ڕێخراوە ڕایانگەیاند کە یەکەم کۆرپەلەی لەبەر گیراو بەسەرکەووتوی هاتە دنیا بەناوی Eve واتە ڕۆژێک پێش ئەم ڕاگەیاندراوە کە دەکاتە December, 27 2002. هەتا 2004 یش گروپی ناوبراو بەردەوام بوو لە بڵاوکراوەکانی لەسەر کۆپیکردنی نزیکەی 14 کۆرپەلەی تر. ئەمانە باوەڕ پێنەکراوبوون لەلایەن خەڵکەوە چونکە ڕێخراوەکە بەردەوام بوو لە پاراستنی زانیاری منداڵ و خێزانەکانیان بە نهێنی. لەهەمان کاتتدا کۆمەڵێک توێژەری تر بەردەوام خەریکی بڵاوکردنەوە و ئیشکردن بوون لەسەر قورسی و مەحاڵیەکانی لەبەرگرتنەوەی مرۆڤ هەتا ئاژەڵیش..
دووبارە لە ساڵی 2004 زانای کۆری Hwang Wook Suk ڕایگەیاند کە توانیویەتی لەگەڵ هاوڕێکانی کۆرپەلەیەکی کۆپیکراو دروستت بکرێتەوە و وەک سەرچاوەش بەکاریان هێنا بۆ زیادکردنی کۆپی تر، ئیشەکانی زانا Hwang باس دەکران تانزیکی ساڵی 2008 لەوەو دوا خەڵک وەستا لە گوێگرتن لێیان.
تەنها بەشێکی کەمی توێژەرەکانی جیهان حەز بە ئیشکردن ئەکەن لەسەر کۆپیکردنی مرۆڤ ئەوانەی تر بەناڕاستی دائەنێن. وەک دەزانین لەچەند ساڵی ڕابردوو مەیموون توانرا لەبەر بگیرێتەوە و کۆرپەلەکەش لەهەواڵە جیهانییەکان بینرا باشە لێرەدا پرسیارێک دروست دەبێت، ئەگەر کۆپیکردنی ئاژەڵ بکرێت ئەی بۆ مرۆڤ نا؟ هەڵبەتە هۆکار زۆرن یەکێک لەوان نەبوونی بەڵگەی درووست، هەروەها لە کۆمەڵێک وڵات ئەم کارە ناپەسەندە و دژی یاسایە..
تۆ چی دەڵێی؟ ئایا ئەکرێت ئەمە ڕاست بێت؟
سەرچاوە: STATNEWS