نەخۆشیەکی چاوە کە تیایدا ڕووی بیلبیلەی چاو تەنک دەبێت و ھەڵدەئاوسێت.
چینی ناوەڕاست کە ئەستوورترین بەشی بیلبیلەیە زۆرینەی پێکدێت لە ئاو و ئەو پڕۆتینەی ناودەبرێ بە کۆلاجین ، کۆلاجین وا لە کۆڕنیە دەکات کە بەھێز و نەرم بێت و یارمەتی پاراستنی دەدات و شێوەیەکی ڕێک و پێک بە بیلبیلە دەبەخشێت .
لەگەڵ بوونی نەخۆشی (keratoconus) بیلبیلە تەنک دەبێت و ھەڵدەئاوسێت و شێوەی قوچەکی ناڕێک وەردەگرێ ، لە ئەنجامدا زۆربەی کات دەبێتەھۆی لە دەستدانی بینین .
ھۆکارەکانی (keratoconus) چییە؟
- ھۆکاری بۆماوەیی.
- ھەوکردنی درێژخایەنی چاو.
- زۆر سڕینەوە و لەدەستدانی چاو.
- تەمەن.
نیشانەکانی (keratoconus) چین؟
- قورسی بینین لە شەودا.
- بێزاربوونی چاو و سەرئێشەی پەیوەست بە ئازاری چاو.
- زیادبوونی ھەستیاری بە ڕووناکی درەوشاوە.
- لەناکاو خراپ بوونی ئاستی بینین .
چۆن (keratoconus) دیاری دەکرێت؟
- لە ڕێگەی شێوەی بیلبیلەی چاو .
- لە ڕێگەی تاقیکردنەوەی سەیرکردنی گڵۆپ.
- pachymetry ( ئامێرێکە بەکاردێ بۆ پێوانی ئەستووری شتەکان).
چارەسەری (keratoconus) چییە ؟
- corneal collagen crosslinking(جۆرێکی نوێی لەیزەری چاوە).
- corneal graft surgery (نەشتەرگەری پێکھاتەی بیلبیلە).
- چاویلکە.
ئامادهكردن/شهیما فتاح
dexterity medical organization