هۆکاری نەخۆشیەکە:
هۆکاری نەخۆشی دانکەی باڵندە دەگەڕێتەوە بۆ ڤایرۆسێک کە پێیدەوترێت (fowl pox virus)کە لە توخمی (avi pox virus)ە
هۆکاری گواستنەوەی:
ـ بەرکەوتنی ڕاستەوخۆ بە هەر شتێک کە پیس بووبێ بە هۆکاری نەخۆشیەکە
ـ لە ڕێگەی هەواوە دەگوازرێتەوە
ـ بوونی برین لەسەر جەستەی
ـ قرتێنەرەکان و مێش و مەگەز
ـ تێکەڵکردنی باڵندەی توشبوو لەگەڵ باڵندەی ساغ
نیشانەکانی:
- کەم بونەوەی خواردنی باڵندەکە
- لاوازبونی باڵندەکە
- کەم بوونەوەی بەرهەمی هێلکە
- کوێربونی باڵندەکە
دوو شێوەی سەرەکی هەیە :
1- جۆری پێست (وشک) cutaneous form:
تایبەتە بە پێستی باڵندەکە دەرکەووتنی زیپکە یان بڵق یان بالووکە لەسەر پۆپنەو دەمووچاو و سەر مل و قاچاکان ئەو شوێنانەی پەڕی پێوە نییە.
2- جۆری تەڕ wet pox:
ئەم شێوەیە زۆر مەترسیدارترە لە شێوەی یەکەم لەم جۆرەیان هەروەک پەردەیەکی زەردباو لە بۆشای دەم و سورێنچک و بۆڕی هەوا دروست دەبێت بەمەش دەبێتە هۆی ماندووبون و خنکاندنی باڵندەکە .
چارەسەر:
چارەسەرێکی گونجاوی نیە
- لێکردنەوەو و پاککردنەوەی دانکەکە
- مڵھەمی تایبەت بۆجێگای دانکەکە
- وەرگرتنی ئەنتی بایۆتیک بەشێوەی حەپ یان پاودەر بۆ ناو ئاوەکەیان و پێدانی ڤیتامینات
خۆپاراستن :
- کوتانی پەلەوەر
- ڕێگریکردن لە تێکەڵ بوونی ساغ ونەخۆشەکان
- پاککردنەوەی شوێنەکەیان بەکارھێنانی دەرمانی تایبەت
ئامادەکردن:
کەژین ئازاد محمد
dexterity medical organization