ناوی زانستی: ئه‌مۆكسیلین (amoxicillin )
ناوی بازرگانی: Respillin
گروپ: antibiotics
شێوه‌ی ده‌رمان
به شێوه‌ی حه‌بی 500 ملگرام له‌گه‌ل 250 ملگرام به‌رده‌سته
وهبهشێوهی شروبی 125 یاخود 250 ملگرام به‌رده‌سته به‌تایبه‌ت بۆ منداڵن
به‌كارهێنان
به‌كاردێ بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و هه‌وكردنانه‌ی كه به‌هۆی به‌كتریاوه ڕوده‌ده‌ن ( bacterial infection)
نمونه وه‌ك هه‌وكردنی سنگ-هه‌وكردنی ددان-هه‌وكردنی گوێ. ده‌توانرێ له‌گه‌ل هه‌ندێ ئهنتیبایۆتیكی دیكه به‌كاربهێنرێ بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌وكردنی سك
له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا به‌كارده‌هێنرێ بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌وكردنی قوڕگ یاخود هه‌وكردن له لقهبۆری هه‌وا له سیه‌كاندا , هه‌وكردن له‌پێست و كۆئه‌ندامی میزومیزهڕۆش
كاریگه‌ری لاوه‌كی
وه‌ك هه‌مو ده‌رمانه‌كانی دیكه ده‌كرێ كاریگه‌ری لاوه‌كی هه‌بێت به‌لام ده‌ركه‌وتنی ئه‌م نیشانانه ده‌كرێ له كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی دیكه جیاواز بێت , یاخود له هه‌ندێ كه‌سدا ده‌كرێت ده‌رنه‌كه‌وێت
" هه‌ستكردن به ماندویه‌تی
"سكچوون
"ئازاری سنگ,سك,پێییه‌كان
"ئاوسان یاخود بونی غازات له سكدا
"هه‌ڵئاوسانی به‌شكانی جه‌سته
"ڕشانه‌وه
"كۆكه
"ده‌ركه‌وتنی لیر یاخود په‌له‌ی سور له‌سه‌ر پێست
"خوێنبه‌ربوونی لوت
"له‌ده‌سدانی ئاره‌زوی خواردن ….هتد
له‌كاتی ده‌ركه‌وتنی هه‌ریه‌ك له‌م نیشانانه واباشتره به زووی په‌یوه‌ندی به پزیشكی پسپۆر یاخود ده‌رمان ساز بكرێت , ده‌بێ ئه‌وه‌ش بزانرێت به‌كارهێنانی به‌شێوه‌یه‌كی نادروست و نه‌بونی زانیاری زانستی له‌سه‌ر شێوازی به‌كار هێنانی و خواردنی بڕێكی زۆر له‌م ده‌رمانه ئه‌گه‌ری ده‌ركه‌وتنی ئه‌م نیشانانه زیاد ده‌كات .
نزیكه‌ی 1 بۆ 15 كه‌س هه‌ستیاریان هه‌یه به‌م ده‌رمانه كه زۆر جار ئه‌م هه‌ستیاریه ده‌بێته هۆی ده‌ركه‌وتنی لیر له‌سه‌ر پێست . هه‌ندێ له‌م كاریگه‌ریه لاوه‌كیانه دوای ٢ مانگ له دوای ته‌واوبون له به‌كارهێنانی ده‌رده‌كه‌ون
كاته‌كانی خواردن: ڕۆژی 3 جار ده‌توانرێ پێش نانخواردن یاخود دوای نانخواردنیش به‌كاربهێنرێت
نابێت هه‌رگیز له‌یه‌ك كاتدا 2 ده‌نك حه‌ب بخورێت
به‌كارنه‌هێنانی: له‌گه‌ل هه‌ندێ جۆری ده‌رمان وه‌ك
- Methotrexate كه بۆ چاره‌سه‌ری هه‌وكردنی جومگه به‌كاردێ
- “Warfarin كه بۆ چاره‌سه‌ری خوێنبه‌ربون
- “Allopurinol كه بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی gout به‌كاردێ
ئه‌گه‌ر تۆ كه‌سێكی كێشه‌ت هه‌یه له گورچیله و جگه‌ردا واباشتره به بێ ڕاوێژی پزیشك به‌كاری نه‌هێنیت
ئه‌گه‌ر پێشتر ههرههستیاریهكت ههبوبێ به‌م ده‌رمانه
ئه‌بێ ئاماژه به‌وه‌ش بدرێت ئه‌م ده‌رمانه به‌كار نایه‌ت بۆ
چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و هه‌وكردنانه‌ی كه هۆكاره‌كه‌یان ڤایرۆسن وه‌ك ( هه‌ڵامه‌ت و په‌تای وه‌رزی ) ته‌نها بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و هه‌وكردنانه به‌كاردێت كه هۆكاره‌كه‌یان به‌كتریان ,
به‌هیوای ته‌ندروستیه‌كی باش بۆ هه‌موولایه‌ك
ڕه‌وشت ڕه‌زا
dexterity medical organization