پاراسیتامۆڵ یاخود ( ئه‌سیتامینۆفین)وه زۆربه‌ی كات به ناوه زۆر باوه‌كه‌ی له‌كۆمه‌ڵگه‌دا ئه‌ویش پاراستۆڵ به گشتی ده‌رمانێكه به‌كاردێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئازار وه كه‌مكردنه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی
ئاساییانه به‌كاردێ بۆ هێوركردنه‌وه‌و مامناوهندكردنی ئازار به‌تایبه‌ت ئازاره‌كانی وه‌ك ( سه‌رئێشه" ددان ئێشه و ئازاری ماسولكه و جومگه‌كان هه‌روه‌ها بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی كه‌به‌هۆی جۆرهجیاوازهكانی نه‌خۆشی روده‌دات به‌تایبه‌ت په‌تای وه‌رزی
به‌كارنه‌هێنانی پاراسیتامۆڵ له‌گه‌ل هه‌ندێ ده‌رمانی دیكه‌دا
پاراسیتامۆل ده‌توانێ كارلێك بكات له‌گه‌ڵ چه‌ندین جۆری دیكه‌ی ده‌رمان ٠ به‌مه‌ش كاریگه‌ری ده‌خاته‌سه‌ر كاركردنی ئه‌وده‌رمانانه ` زۆربه‌ی كات ده‌بێته هۆی ده‌ركه‌وتنی كاریگه‌ری لاوه‌كی ئه‌م ده‌رمانانه‌ش بریتین له
ئه‌وبه‌رهه‌مانه‌ی كه پاراسیتامۆڵ له پێكهاته‌یاندا بوونی هه‌یه
- كه به كاردێ بۆ چاره‌سه‌ركردنی ( فێ) Carbamazepine ده‌رمانی
- كه به كاردێن بۆ چاره‌سه‌ركردنی شێرپه‌نجه Imatinib and busulfan ده‌رمانه‌كانی
- كه ده‌رمانێكی دژه كه‌روه Ketoconazole ده‌رمانی
- كه به‌كاردێ بۆ چاره‌سه‌ركردنی ههردوجۆرهكهی شه‌كره Lixisenatide ده‌رمانی
- كه به‌كاردێ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی دڵتێكه‌ڵهاتن و ڕشانه‌وه Metoclopramide ده‌رمانی
- كه به‌كاردێ بۆ ڕێگریكردن له مه‌ینی خوێن Warfarin ده‌رمانی
كاریگه‌ری لاوه‌كی
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پاراسیتامۆل ده‌رمانێكی زۆر باوه له كۆمه‌ڵگه‌دا له كاتی بونی هه‌ر ئازارێك یاخود به‌رزبونه‌وه‌یه‌كی پله‌ی گه‌رمیدا خه‌ڵك په‌ناده‌به‌نه به به‌كارهێنانی ~ زۆربه‌ی كاته‌كان نه‌خۆش یاخود كه‌سی به‌كارهێنه‌ر به بێ ڕاوێژی پزیشك به‌كاری ده‌هێنێ و ده‌چێت بۆ ده‌رمان خانه‌كان ده‌یكڕێت به‌لام ده‌بێ ئه‌وه‌ش بزانین یاخود ئه‌و به‌رچاو ڕونییه بدرێت به خه‌ڵك كه‌هه‌ندێ جار خراپ به‌كارهێنانی یاخود نه‌شاره‌زای له‌سه‌ر كاریگه‌رییه لاوه‌كیه‌كانی ده‌رمانه‌كه به زه‌ره‌ر بۆ كه‌سی به‌كارهێنه‌ر یاخود نه‌خۆش ده‌شكێته‌وه
پاراسیتامۆڵ به گشتی ده‌رمانێكی بێ زییانه به‌ڵام وه‌ك هه‌موو جۆره ده‌رمانه‌كانی دیكه ده‌كرێ ببێ به‌زیان به‌خش
كاریگه‌رییه لاوه‌كیه‌كانی بریتین له
" وه‌ك پێشتر ئاماژه‌م پێدا به كارهێنانی له‌گه‌ڵ ئه‌وده‌رمانانه‌ی سه‌ره‌وه ده‌بێته هۆی كارلێك و هه‌ستیاری بۆ كه‌سی به‌كارهێنه‌ر دروست ده‌كات وه‌ك هه‌ستیاری پێست و ده‌ركه‌وتنی لیر و سوربونه‌وه
"سوربونه‌وه-دابه‌زینی په‌ستانی خوێن- خێرابونی لێدانی دڵ كه زۆربه‌ی كات ئه‌م نیشانانه كاتێك ده‌رده‌كه‌ون كه له‌نه‌خۆشخانه‌كاندا پاراسیتامۆڵ به ده‌رزی له ڕێگه‌ی خوێنهێنه‌ر بۆ چاره‌خواز ده‌كرێت
"نه‌خۆشیه‌كانی خوێن وه‌ك كه‌مبونه‌وه‌ی په‌ره‌كانی خوێن كه پێویستن بۆ خوێنمه‌یاندن وه كه‌مبونه‌وه‌ی ژماره‌ی خرۆكه سپییه‌كانی خوێن كه چه‌كی سه‌ره‌كین له سیسته‌می به‌رگری مرۆڤدا
"ئه‌گه‌ر بڕێكی زۆر به‌كار بهێنرێ ده‌بێته هۆی تێكچون له گورچیله‌و جگه‌ردا كه هه‌ندێ جار ئه‌مه كوشنده‌یه
"له‌ده‌سدانی ئاره‌زوی خواردن
"هه‌ستكردن به ماندویه‌تی و لاوازی
" به‌كارهێنانی بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر ئه‌گه‌ری ڕودانی جه‌ڵده‌ی دڵ له‌گه‌ڵ خوێنبه‌ربوونی ناوه‌كی له كۆئه‌ندامی هه‌رسدا زیاد ده‌كات
"زه‌ردبونی ره‌نگی پێست و چاوه‌كان ......هتد
وه‌ده‌بێ ئه‌وه‌ش بزانین له‌كاتی به‌كارهێنانی ئه‌م ده‌رمانه به شێوازێكی نازانستی و به بێ ڕاوێژی پزیشكی پسپۆر یاخود پزیشكی ده‌رمانساز ئه‌گه‌ر ڕودانی ئه‌م نیشانانه زۆرده‌بێت بۆیه هیوادارم هۆشیاری به‌كارهێنانی ده‌رمان به شێوازی زانستی و به ڕاوێژكردن به‌پزیشك له مالی هه‌رتاكێكی كوردا ڕه‌گ داكوتێ چونكه چه‌نێك ده‌رمانه‌كه باو بێت یاخود بێ‌زیان بێت ده‌كرێ له خاڵێكدا ببێ به زه‌ره‌ر
به‌هیوای ته‌ندروستیه‌كی باش بۆ هه‌مولایه‌ك و هه‌بونی هۆشیاری زانستی سه‌باره‌ت به به‌كارهێنانی ده‌رمان
ڕه‌وشت ڕه‌زا
dexterity medical organization