دەرمانی ئۆلیستات پێکهاتەیەکی گرنگە لەناو (Alli) هانی دابەزاندنی کێش دەدات لە ڕێگەی کەمکردنەوەی بڕی ئەو چەوریەی لە لایەن ڕیخۆڵەکانەوە دەمژرێت
هەروەها بەکاردێت وەک یارمەتییەک بۆ دابەزاندنی کێشی لەش
- -مەترسی دووبارە گەڕانەوەی ئەو کێشەی لەش کە لەدەست درابوو کەم دەکاتەوە
- -ئۆلیستات پێویستە لەگەڵ ئەو دەرمانانە بەکاربێت کە کالۆری کەم دەکەنەوە و چاڵاکی فیزیایی زیاد دەکەن
ئەنزیمی چەوری ئەنزیمێکە کە لە ڕێرەوی هەرسکردندا هەیە یارمەتی تێکشکاندنی چەوری دەدات بۆ پارچەی بچووکتر بۆ ئەوەی بتوانرێ بەکاربهێنرێت یان خەزن بکرێت بۆ وزە .
ئۆلیستات ڕێگری لە کاری ئەم ئەنزیمە دەکات کاتێک دەرمانەکە وەردەگری لەگەڵ ژەمەکەدا ئەوا نزیکەی ٪٢٥ ئەو چەوریەی کە خواردیتت تێکناشکێنرێ بۆ پارچەی بچووکتر و لە کۆتاییشدا لە ڕێگەی جووڵەی ڕیخۆڵەکان تێپەڕ دەبێت
* ئاگاداربە :
- -ئۆلیستات بۆ ئافرەتی دووگیان بەکارنایەت
- -بەکارنایەت بۆ ئەو کەسانەی کە کێشەی هەستیارییان هەیە
- -بەکارنایەت بۆ ئەو کەسانەی کە کێشەی هەرسییان هەیەکە تێدا خانەکانی لەش بە تەواوی خۆراکە ماددەکان وەرناگرن
- -بەکارهێنانی ئۆلیستات دەبێ بەو شێوەیە بێت کە دکتۆر بۆت پێشنیار دەکات واتە نەک بە بڕێکی زۆر یان کەم یان بەکارهێنانی بۆ ماوەیەکی درێژتر
- -بەکارهێنانی ئۆلیستات وا لە لەش دەکات کە وەرگرتنی ڤیتامینەکان زەحمەتتر بێت بۆیە لەگەڵیدا وەرگرتنی ڤیتامین پێشنیار دەکرێت لەلایەن دکتۆرەوە
- -ئۆلیستات ئاسایی سێ جار لە ڕۆژێکدا بەکاردێت ( لەگەڵ هەر ژەمێکدا کە چەوری تێدابێت)
- -دەتوانرێت لە کاتی ژەمەکان یان کاتژمێرێک دوای ژەمەکان بەکاربهێنرێت
- -ئەگەر ژەمێکت نەخوارد یان ژەمێک بوو کە هیچ چەوری تێدانەبوو ئەوا دەتوانی دەرمانەکەش بۆ ئەو ژەمە بەکارنەهێنرێت
- - ئەو ڤیتامینەی کە لەلایەن دکتۆرەوە پێشنیار دەکرێ دەتوانرێ پێش خەوتن وەربگیرێ یان دوو کاتژمێر پێش یان پاش وەرگرتنی ئۆلیستات
- -پێویستە لە پلەی گەرمی ژووردا هەڵبگیرێت دوور لە شێ و گەرمی و ڕووناکی
ڕؤیا عزیز ملحم
dexterity medical organization