بە یەکێک لە هەرە سەرچاوە بەهێز و سودبەخشەکان دادەنرێت بۆ مێشک و جەستەی مرۆڤ بەتایبەتی ، وە چەند سودێکی تری تەندرەستی کە لێرەدا باس لە هەندێکیان دەکەین
- دەتوانێت پارێزگاری لە تەندروستی چاوەکان بکات .
- پارێزگاریمان لێبکات لە تووشبوون بە هەندێ لە نەخۆشیەکانی دڵ .
- دەتوانێت پارێزگاریمان لێبکات لە تووشبوون بە هەندێ لە جۆری هەوکردنەکان .
- لە تووشبوون بە هەندێ نەخۆشی دەروونی دوورمان دەخاتەوە .
- لە تەمەنێکی دیاریکراودا بە دوورمان دەخاتەوە لە تووشبوون بە لەبیرچوونەوە و ئەلزەهایمەر .
- بە یەکێک لە هۆکارە باشەکان دادەنرێ بۆ پارێزگاری کردنمان لە توشبوون بە شێرپەنجە.
- وە هەروەها یارمەتیدەرە لە کەمکردنەوەی چەوری ناو جگەر .
هەموو ئەمانەو چەندین سوودی تر دەتوانین لەم سەرچاوە خۆراکیانەوە دەستمان بکەوێت ، وەک:
- بە پلەی یەکەم ماسی (ماسی دەریا و ماسی سەلەمون )
- ڕۆنی ماسی کۆد
- تۆوی کەتان
- گوێز
- ڕۆبیان