وەبەرهێنانێ د خو دا بکە، و فێربوونێ بکە کارەکێ روژانە. ئەڤروکە دەسپێبکە و زانستێ بکە هەڤالێ خو یێ هەرجار. تیلیگرامێ مە

کۆستی پزیشکی - Medical Shock


چەند خۆش بەدەممانەوە گرتووە
کە دەڵێین (شۆک بووم) لە حاڵەتی سەرسامیدا ،،،
بەس خۆی لە پزیشکیدا شۆک چیە؟؟!
شۆک حاڵەتێکی مەترسیدارە بەهۆی دابەزینی لەناکاوی پاڵپشتی خوێن بۆ لەش کە وادەکات لەش ئۆکسجین و خۆراکی پێویستی پێنەگات و ببێتە هۆی لە کارکەوتنی ئەندامەکان یان ژەهراویبوون و زیانی گەورە پێیان،شۆک حاڵەتی ئێمێرجێنسیە و لە بارە توندەکاندا چارەسەرنەکردنی مەترسی مردنی لێدەکرێت،،ئەمەش جیاوازە لە شۆکی دەروونی.

لەجۆرەکانی شۆک:-

  • - septic shock بەهۆی هەوکردن و کێم و جەراحەت بە بەکتریا وە هەندێک جار ڤایرۆس یان کەڕوو..کە ژەهرەکانیان زیان بە لوولە خوێنە بچوکەکان دەگەیەنن و خوێن دزەدەکاتە شانەکانی لەش و پەستانی خوێن کەمدەکات لە لوولە خوێنەکاندا و توانای دڵ بۆ پاڵنانی خوێن بەشی ئەندامە سەرەکیەکانی لەش ناکات.
  • - anaphylactic shock بەهۆی کاردانەوەی لەش بۆ فرەهەستیاری ، دەردانی هیستامین و سیرۆتۆنین دەبنە هۆی فراوانبوونی لوولە خوێنەکان وشلەی خوێن دزەبکاتە سیەکان (توشی هەڵئاوسانی بکات) و پەستانی خوێن کەمدەبێتەوە.
  • - hypovolemic shock بەهۆی لەدەستدانی ڕێژەیەکی زۆر خوێن یاخود شلەی لەش، بەهەمان شێوە ئۆکسجین و خۆراکی پێویست ناگەنە ئەندامەکان.
  • - neurogenic shock بەهۆی تراومای دڕکەپەتک کە ببێتە ڕێگر لە گەیشتنی ڕاگەیاندنی دەماری بۆ ڕێکخستنی پلەی گەرمی و پەستانی خوێن و لێدانی دڵ لەوانەیە نیشانەی ئەم شۆکە بێهۆشی تەواو و هێواش لێدانی دڵ بێت نەک خێرا لێدان.
  • - cardiogenic shock زیانەکانی پەیوەست بە دڵ بەجۆرێک لەناکاو دڵ توانای گەیاندنی خوێنی نامێنێت بە لەش لەوانەیە بەهۆی جەڵتەی دڵ یان شکستی دڵ...ئۆکسجین و خۆراکی پێویست بە شانەکانی لەش نەگەن.

دیارترین هۆکارەکانی

نەخۆشیەکانی دڵ ، خوێنبەربوون ، هەوکردنەکان ، سوتان ، زیانی دڕکەپەیک ، سکچوون و ڕشانەوەیەکی زۆر... هەرچەندە بەگوێرەی هۆکاری شۆکەکە نیشانەکانی دەگۆڕێن بەڵام لە نیشانە هەرە باوەکانی شۆک لێدانی دڵی خێرا ، پەستانی نزمی خوێن ، هەناسەی ناقوڵ و خێرا ، نەبزی خێراو لاواز ، فراوانبوونی بیلبیلەی چاو ،هەندێک جار هێڵنج و ڕشانەوە و سەرگێژهاتن و بێهێزی و بورانەوە ، ئاڕەقکردنەوە ،چاوەکانی ئەبڵەق دەبن ، پەلەکانی و دەم و لێوی شینومۆر دەبنەوە و سارد دەبن و ڕوخساری ڕەنگی مردووی لێدەنیشێت، شۆک بە نیشانەکانی دەناسیتەوە،، دەتوانی هاوکار بیت لەڕزگارکردنی ژیانی کەسانێک لە مردن. لە حاڵەتی شۆک خێرا هەوڵی گەیاندنی بە نەخۆشخانە و بنکە تەندروستەکان بدە نەوەک سەیدەليە، تا گەیشتنی بە نەخۆشخانە بەم جۆرە مامەڵە لەگەڵ بارودۆخەکە بکە:
  • سەری ڕێکی جەستەی بکەوە و لاقی بەرزبکەوە بەمەبەستی زیاتر ڕێڕەوکردنی وروژمی خوێن بۆ ئەندامە سەرەکیەکانی وەک لە پەلەکان.
  • چاودێری لێدانی دڵ و هەناسەدانی بکە،بوژانەوەی دڵ و پێدانی هەناسەی بۆ ئەنجام بدە لە ئەگەری وەستانی دڵ و هەناسەدان.
  • هیچ خواردن و خواردنەوەیەکی پێمەدە چونکە مەترسی بێهۆشبوونی کتوپڕی زیاتر دەکات.
  • هەوڵدە کەسەکە دابپۆشیت تا بەگەرمی بیهێڵیتەوە و ڕێگری لە ساردبوونی جەستەی بکەیت.
  • بەحوکمی ئەوەی کەیسەکە زۆر ئێمێرجێنسیە و لێرە خێرایی گەیشتنی ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن بەپێی پێویست نیە! ناتوانم بڵێم کەسەکە مەجوڵێنە بەهۆی مەترسی زیانگەیشتن بە دڕکە پەتک و چاوەڕێی ئەمبوڵانس بکە !! ،" ئەگەر دەتوانیت" بەشێوەیەکی ڕێک و جێگیر نەخۆشە بگەیەنە نزیکترین بنکەی تەندروستی،بەس نەچیت چوار پەلی بگریت و لوولی دەی و هەڵیدەیە ناو ماشێنەوە ئاوا بەیەکجاری دەیکوژی.
ئەگەر بەزووی بگەیەنرێتە نەخۆشخانە،بەگشتی چاودێرانی تەندروستی ئۆکسجینی بۆ دادەنێن بۆ هەناسەدانی دروست،موغەزی یان خوێن بەسەر نەخۆشەکە دەخەن بۆ گێڕانەوەی قەبارەی ئاسایی خوێن یان دکتۆر ئیپینفرین و نۆرئیپینفرین و دۆپامینی پێبدات بۆ بەرزکردنەوەی پەستانی خوێن یان دەرمانی تری جیاوز بەگوێرەی جۆری شۆکەکە بۆ نمونە وەک ئەنتیبایۆتیک و فێنێلفرین و...، بەمانە نیشانەکانی باش دەبنەوە بەڵام،،ئەوەی گرنگە ئەوەیە

  • نەخۆش ڕەوانەی ماڵەوە ناکرێت تا هۆکاری سەرەکی شۆکەکە بەتەواوی نەزانرێ و چارەسەر نەکرێت
وە لەوانەیە پێویست بە نەشتەرگەری بکات بەپێی هۆکارە بنچینەییەکەی.
تاقیکردنەوەکانی خوێن ،تیشکی X و ECG ... بۆ دیاری کردنی هۆکار و توندی نەخۆشیەکە ئەنجام دەدرێت.

هەر ساغ بن،،



ئامادەکردنی: ئاڵا بەرزنجی
dexterity medical organization

Post a Comment

ئووپس!!
هوسا دیارە خەلەتیەک د پەیوەندییا تە یا ئینتەرنێتێ هەیە. هیڤیە ئینتەرنێتێ خو چاک بکە دا کو بشیێ بەردەوامیێ بدەیە دیتنا بابەتان.
قەبوول کرنا پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز)
ئەم پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز) ل سەر ڤی مالپەری بکادئینن دا کو هاتوچوویا تە شیکار بکەین و بیرا مە ب بابەتێن تایبەتێن تە بهێت و سەربورا تە ل سەر مالپەرێ باشتر بکەین