نەخۆشی کۆلێرای باڵندە نەخۆشیەکی بەکتریایە کە بە هۆی بەکتریای (pasteurella multocida)ەتوشی دەبن یەکێکە لەو نەخۆشیانەی کە زەرەروزیانێکی گەورە بە سامانی پەلەوەرو باڵندە دەگەیەنێت نەخۆشی کۆلێرای باڵندە نەخۆشیەکی زۆر بڵاوەو لە زۆربەی وڵاتانی جیهان هەیە و توشی باڵندەی ماڵی دەبێت لە مریشک و قەل و قاز و مراوی و هەروەها لە باڵندەی کێویش کە دەبێتە هۆی لە ناوچونی ژمارەیەکی زۆر لێیان .
لە سەرچاوەکانی پزیشکی ڤێتەرنەری چەند ناوێکی دیکەی هەیە لەوانە:
2- Avian Pasteurellosis
3- Avian Hemorrhagic SeptiCaemia
هۆکاری نەخۆشی کۆلێرای باڵندە:
1- فاکتەری ژینگە هەروەک گۆڕانی کتوپڕ لە ئاووهەوای دەوروبەردا
2- کەمی خۆراک هۆکارێکی ڕێگە خۆشکەرە بۆ بڵاوبونەوەی نەخۆشیەکە
3- ئاستی بەرگری لەشی باڵندەکە
نیشانەکانی:
نەخۆشی کۆلێرای باڵندە بەشێوەیەکی سەرەکی دوو جۆرە.
1- کورت خایەن (acute form)
- -پلەی گەرمی لەشی بەرزدەبێتەوە
- -لە خواردن دەکەوێت و کێشی کەم دەکات
- -ئاو لەدەمی باڵندەکە دێتەخوارەوە
- -ڕیقنەی شل دەبێت و سەوز دەبێت
- -هەناسەی خێرا دەبێت
2- درێژخایەن (chronic form)
- -دەبێتە هۆی ئاوسانی لاقەکانی یان جومگەکانی باڵی یان ژێر پێی باڵندەکە
- -توشی هەناسە تونی ئەبێ
- -پەردەی پێڵوی چاوی باڵندەکە هەودەکات
چارەسەرکردن و کۆنترۆڵکردنی نەخۆشیەکە:
- -پاکردنەوەی شوێنی مانەوەی باڵندەکە
- -جێگیرکردنی پلەی گەرمی باڵندەکە
- -جیاکردنەوەی باڵندە ساغەکان لە توشبوەکان
- -بەکارهێنانی دژە زیندەیەکان وەک:
- penicillin
- streptomycin
- erythromycin
- tetracycline
ئامادەکردن:
کەژین ئازاد محمد
dexterity medical organization