دژە بەکتریاکان بەکاردێن بۆ چارەسەری هەوکردنی لەشی
مرۆڤ کە هۆکارەکەی بەکتریایە.
دژە بەکتریا چیە ؟
دژە بە کتریا ماددەی کیمیان دروست دەکرێن بە هۆی زیندەوەری بچوک دەبنە هۆی وەستانی گەشەی زیندەوەری تر (بەکتریا)
دژە بەکتریاکان بۆچی بەکاردێن؟*
بواری بە کارهێنانی دژە بەکتریاکان فراوانە بەڵام لە ناو خەڵکدا زیاتر بەکارهێنانیان بۆ ـ پەتا وەرزیەکان ـئازاری قوڕگ
ـ گیرانی لوت ـ هەوکردنی پێست
نمونەی دژە بەکتریاکان چین؟
(ئەمۆکسلین)،(ئەمۆکلان)،(ئەزیثرۆمایسن)
بۆچی کاتێک هەر یەک لەم دەرمانانە بەکاردەهێنم لە کاتی بوونی نیشانەکانی پەتای وەرزی کارم لێناکات؟
ئەم حاڵەتە پێی دەگوترێ بەرگری بەکتریاکە دژی دەرمانەکە
چی دەبێتە هۆی بەگری بەکتریا دژی دەرمان؟
- بەکارهێنانی ناڕێکی دەرمان
- زۆر بەکارهێنانی دەرمان
- کەم بەکارهێنانی دەرمان
- بەکارهێنانی دەرمانی دژە بەکتریا بۆ نەخۆشیەک کە بەهۆی ڤایرۆسەوەیە
بەم جۆرە بەکارهێنانە دەبێتە هۆی (gene) گۆڕانی جینۆمی بەکتریاکە
گۆڕانی بەستنی دژەبەکتریا و بەکتریاکە
گۆڕانی پەردەی چواردەوری بەکتریاکە
چی بکەین بۆ خۆپاراستن لەم حاڵەتە؟
هەڵە بەکارهێنانیان زیانێکی گەورە لە تەندروستیمان دەدات بۆیە پێویستە بە پێی ڕێنمایی پزیشک بەکاربێنن
لانە عبدالسلام
dexterity medical organization