وەبەرهێنانێ د خو دا بکە، و فێربوونێ بکە کارەکێ روژانە. ئەڤروکە دەسپێبکە و زانستێ بکە هەڤالێ خو یێ هەرجار. تیلیگرامێ مە

زیانەکانی دەرمانی کۆلۆنا - colona


دەرمانێکە لەکۆمەڵەی antispasmodic دژە گرژکەرە و خاوکەرەوەی ماسولکەیە و چاڵاکی کارەبایی نائاسایی لە مێشکدا کەمدەکاتەوە
ڕۆژانە دوو بۆ سێ جار لەڕێگەی دەمەوە وەردەگیرێ
بەکاردێت بۆچارەسەرکردنی گرژبوونی کۆڵۆن و هەوکردنی گەدە و هەوکردنی دوانزە گرێ و قورحەی گەدە، ئازاری سک و ڕیخۆڵەکان و گرژبوونی لوسەماسولکەکان (گرژبوونی ماسولکەکانی ڕیخۆڵەباریکە و ڕیخۆڵە ئەستوورە)
هەروەها بەکاردێت بۆلەدەستدانی هاوسەنگی و خەمۆکی و پەشێوی دەروونی و هەندێ حاڵەتی تریش...)
ئەمانەی خوارەوە گرینگترین ئەو زیانانەن کەلەکاتی بەکارهێنانی دەرمانەکانی کۆڵۆن ڕوودەدات
  • هێڵندان
  • سەرگێژبوون
  • سەرئێشە
  • ڕشانەوە
  • کەمبوونەوەی لێدانی دڵ
هەرچەندە زیانەکانی بەکارهێنانی دەرمانەکە بەدەگمەن ڕوودەدەن بەڵام لەکاتی بوونی هەر نیشانەیەک پێویستە دەسبەجێ سەردانی دکتۆر بکرێ و دەرمانەکەی بۆ بگۆڕدرێ
لەکاتی بەکارهێنانی بڕێکی زۆری colona لەوانەیە ببێتە هۆی ژەهراویبوون بۆیە دەستبەجێ پێویستە سەردانی نەخۆشخانە بکرێت
وە نابێت بەبێ ڕەچەتەی پزیشکی بەکاربهێنرێت چونکە لەوانەیە کارلێک لەگەڵ هەندێک جۆری تری دەرمان دەکات.
ئەو دەرمانانەی کە کارلێکیان لەگەڵ دەکات بریتین لە
  • Amiodarone
  • Amitriptyline
  • Carbamazepine
  • Diazepam
  • Phenytoin
  • Pimozide
  • Quinine
ئەوکەسانەی نابێت دەرمانەکە بەکاربهێنن بریتین لە
  • منداڵی خوار تەمەن 12 ساڵی
  • لەکاتی بوونی هەستیاری بە دەرمانەکە
  • بۆ ئافرەتی دووگیانیش پێویستە بەپێی چاودێری پزیشکی بەکارهێنرێت


ڕووخۆش محمد حسن
dexterity medical organization

إرسال تعليق

ئووپس!!
هوسا دیارە خەلەتیەک د پەیوەندییا تە یا ئینتەرنێتێ هەیە. هیڤیە ئینتەرنێتێ خو چاک بکە دا کو بشیێ بەردەوامیێ بدەیە دیتنا بابەتان.
قەبوول کرنا پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز)
ئەم پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز) ل سەر ڤی مالپەری بکادئینن دا کو هاتوچوویا تە شیکار بکەین و بیرا مە ب بابەتێن تایبەتێن تە بهێت و سەربورا تە ل سەر مالپەرێ باشتر بکەین