وەبەرهێنانێ د خو دا بکە، و فێربوونێ بکە کارەکێ روژانە. ئەڤروکە دەسپێبکە و زانستێ بکە هەڤالێ خو یێ هەرجار. تیلیگرامێ مە

کۆبوونەوەی ئاو لە سیەکان چیە ؟


حاڵەتێکە کە تێیدا ئاو لە ناو سیەکان کۆدەبێتەوە، بەمەش دەبێتە هۆی هەناسەتەنگی، دەبێت زووچارەسەر بکرێت و سەردانی دکتۆر بکەیت.

نیشانەکانی بریتین لە:

1.هەناسەتەنگی کە زیاد دەبێت لەکاتی چاڵاکی یان پاڵکەوتن.
2.ڕاپەرین لەخەو بەهۆی تەنگبوونی هەناسەوە.
3.کۆخە کە بەڵغەم یان بەدەگمەن خوێنی لەگەڵدا دەبێت.
4.هەناسەبڕکێ و خیزەی هەناسە.
5.پێستی سارد و شێدار دەبێت.
6.هەستکردن بە قەلەقی و ماندووێتی.
7.شینبوونەوەی لێوەکان.
8.خێرا لێدانی دڵ.
9.ئاوسانی قاچەکان(ئەگەر درێژە بخایەنێت).

هۆکارەکانی :

ئەم حاڵەتە دەکرێ پەیوەندی بە نەخۆشیەکانی دڵەوە هەبێت یاخود بەهۆی ژەهراوی بوون بەدەرمان یان کێشەکانی گورچیلە یان زیان بەرکەوتن بە سیەکان و چەند هۆیەکی دیکەش ڕوودەدات.

زیانەکانی کۆبوونەوەی ئاو لە سییەکان:

+ قورسی لە هەناسەدان.
+ زیادبوونی پەستانی خوێن.
+ ئاوسانی قاچەکان و پێیەکان و سک.
+ هەڵاوسانی جگەر.

ڕێگریکردن لەم حاڵەتە:

کۆنتڕۆڵ کردنی نەخۆشیەکانی دڵ و گورچیلەکان و ڕێکخستنی شێوازی ژیان بەشێوەی تەندروست .
بۆ نموونە کەم کردنەوەی ئەو هۆکارانەی دەبنە هۆی تووشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ لە ڕێگەی کۆنتڕۆڵکردنی کۆڵستڕۆڵ و پەستانی خوێن، گرتنەبەری ئەم ڕێگایانە بۆ خۆپاراستن:
1.خواردنی ئەو خواردنانەی کە چەوریان کەمە و پڕۆتینی هەمەجۆریان تێدایە و خواردنی سەوزە و میوە.
2.کۆنتڕۆڵکردنی کێشی جەستە.
3. ئەنجامدانی چاڵاکی تەندروستانە.
4.دوورکەوتنەوە لە جگەرەکێشان.
5.کۆنتڕۆڵکردنی ڕێژەی خوێ و دوورکەتنەوە لە خواردنەوە کهۆلیەکان.
6.دووربوون لە خەمۆکی.




ئاماددەکردن: بێوار جعفر
dexterity medical organization

Post a Comment

ئووپس!!
هوسا دیارە خەلەتیەک د پەیوەندییا تە یا ئینتەرنێتێ هەیە. هیڤیە ئینتەرنێتێ خو چاک بکە دا کو بشیێ بەردەوامیێ بدەیە دیتنا بابەتان.
قەبوول کرنا پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز)
ئەم پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز) ل سەر ڤی مالپەری بکادئینن دا کو هاتوچوویا تە شیکار بکەین و بیرا مە ب بابەتێن تایبەتێن تە بهێت و سەربورا تە ل سەر مالپەرێ باشتر بکەین