مژینی پەنجە گەورەی دەست لە منداڵدا خوویەکە کە منداڵەکە پەنجە گەورەی دەستی دەکاتە دەمی بۆ ئاسودە بوون و کەمکردنەوەی سترێس .
زۆر لە منداڵان خۆیان واز لە مژینی پەنجەیان ئەهینن، زۆربەی کات بە تەمەنی 6 یان 7 مانگ یان لە نێوان 2 بۆ 4 ساڵیدا
بەڵام تەنانەت منداڵێک کە لە مژینی پەنجە گەورەی وەستاوە لەوانەیە بگەڕێتەوە بۆ ئەو رەفتارە لە کاتی سترێسدا
مژینی پەنجە گەورە لە منداڵدا بۆچی زیان بەخشە؟
چونکە مژینی پەنجە گەورە کار دەکاتە سەر گەشەکردنی ددان و شەویلگە و مەڵاشوو ، هەروەها ئەو خووە کاریگەری لەسەر چۆنیەتی خواردن و قسەکردنی منداڵەکەت ھەیە. مژینی پەنجە گەورە لەوانەیە ببێتە هۆی کۆسپ بۆ ئاخاوتن (لەوانە بێتوانایی لە دەربڕینی دەنگی ڕەقی نەبزوێن وەک " د " و " ت " ).
چەند ڕێگەیەک بۆ یارمەتی دانی منداڵەکەت واز لە خووی پەنجە مژینی خۆی بهێنێت
- لێدانی مادەیەکی تاڵ لە پەنجەی مندالەکە
- بەکارهێنانی بیرخەرەوە بینراوەکان: ھەوڵ بدە بە لاستیکێک یان ھەر شتێکی دیکە پەنجە گەورەی منداڵەکە ببەستیت بۆ ئەوەی بیری بکەوێتەوە پێش ئەوەی دەست بکات بە مژینی پەنجە گەورە
- بەکارھێنانی وەستێنەری دەست یاخود ئانیشک
کە ئەمەش وادەکات نەتوانن دەستیان بنوشتێتەوە بە شێوەی پێویست و ناتوانێت بیبات بۆ دەمی
ئاڤێر ھەڤاڵ مەجید
dexterity medical organizatino