وەبەرهێنانێ د خو دا بکە، و فێربوونێ بکە کارەکێ روژانە. ئەڤروکە دەسپێبکە و زانستێ بکە هەڤالێ خو یێ هەرجار. تیلیگرامێ مە

بەم ڤیتامینانە ددانەکانت بەھێزکە


‎لەوانەیە لەخۆت بپرسی کە "چ شتێک ددان تەندروست دەکات"، یان، "چۆن دەتوانم بڵێم کە شتێک بەسوود بێت بۆ ددان و پووکم"؟"، لە خوارەوە لیستێک لە ڤیتامین و کانزای دڵخوازمان بۆ ددانی تەندروستتر. دەستنیشان کردووە:

‎کالسیۆم

‎کالسیۆم یەکێکە لەو کانزایانەی رێژەیان زۆرە لە لەش و چەند سوودێکی گرنگی ھەیە لەوانەش دروستکردن و هێشتنەوەی ددان و ئێسکە بەبەھێزی
‎ کالسیۆم لە
‎بەرهەمە شیرەمەنییەکانی وەک شیر و پەنیر دەستدەکەوێت و ئێمە بە توندی پێشنیاری وەرگرتنی کالسیۆم لە پەنیر دەکەین لەبەر ئەوەی پەنیر پرۆتینێکی هەیە بە ناوی کاسین، کە بۆ دروست کردنی مینای ددان بەهێزو گرنگە.

‎ڤیتامین سی

‎ڤیتامین سی دژە ئۆکسیدانێکی بەهێزە کە یارمەتی چاککردنەوەی پووک دەدات، و هەوکردنی پووک ناھێڵێ ئەمە دەکات بە یارمەتی لەش بە بەرهەمهێنانی کۆڵەجینی زیاتر، کە یارمەتی چاککردنەوەی خانە دەدات و پرۆسەی چاکبوونەوە خێراتر دەکات دەتوانیت ئەم ڤیتامینە لە ترشەمەنی وەک پرتەقاڵ و لیمۆ بدۆزیتەوە.

‎ڤیتامین دی

‎بە کەمبوونی ڤیتامین دی،ڕێژەی کالسیۆم کەم دەبێتەوە، چونکە ئەم ڤیتامینە ھانی ڕیخۆڵەکان دەدات بۆ ئەوەی کالسیۆم بەرھەمبێنێت بۆ ناو خوێن ڤیتامین دی و کالسیۆمی پێویست ئێسک و ددانەکان چڕتر و زۆر بەهێزتر دەکەن، ئەمەش یارمەتی نەهێشتنی شکان دەدات دەتوانیت ڤیتامین دی لە هێلکە و ماسی دەست بکەوێت.

ڤیتامین ئەی

یەکێک لە باشترین ڤیتامینەکان بۆ تەندروستی تەواوی لەش ڤیتامین ئەیە. یەکێک لە سوودەکانی ھاوکاری لیکەرژێنەکان دەکات بەردەوام بن لە دەردانی لیک. لیک ددانەکان پاکدەکاتەوەو دەیانپارێزێ لە کلۆربوون و پووک و دەم بە تەندروستی دەھێڵێتەوەو رێگری لە دەم وشکیش دەکات. ئەم ڤیتامینەت لە رێگەی گێزەر و
ھێلکەو ماسی دەستدەکەوێت.


ئامادەکردنی:ڕەنگین رحیم
dexterity medical organization

إرسال تعليق

ئووپس!!
هوسا دیارە خەلەتیەک د پەیوەندییا تە یا ئینتەرنێتێ هەیە. هیڤیە ئینتەرنێتێ خو چاک بکە دا کو بشیێ بەردەوامیێ بدەیە دیتنا بابەتان.
قەبوول کرنا پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز)
ئەم پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز) ل سەر ڤی مالپەری بکادئینن دا کو هاتوچوویا تە شیکار بکەین و بیرا مە ب بابەتێن تایبەتێن تە بهێت و سەربورا تە ل سەر مالپەرێ باشتر بکەین