وەبەرهێنانێ د خو دا بکە، و فێربوونێ بکە کارەکێ روژانە. ئەڤروکە دەسپێبکە و زانستێ بکە هەڤالێ خو یێ هەرجار. تیلیگرامێ مە فۆلۆ بکە

ئایا دەرزی ستیرۆید (تێکەڵە) چیە وە لە چی پێک هاتووە

دەرزی تێکەڵە جۆری زۆرە کە لە تێکەڵ کردنی چەند جۆرێکی جیاواز لە دەرمان پێک هاتووە .کە تەنها لە نۆرینگەکاندا بەکار دەهێنرێت بۆ چارەسەرکردنی هەندێک حاڵەتی نەخۆشی وەک ( پەتای وەرزی ،تەشەنوجات ،وە ئەو کەسانەی هەستیاریان هەیە (حەساسیەت))

پێک هاتووە لە :

  • مادەیەکی ستیرۆیدی (Dexamethasone) یان (Decadron) کە بۆ چارەسەر کردنی هەوکردن و حەساسیەت وەک (سوربونەوە ، خوران) بەکاردێت .
  • ماددەیەکی ئازارشکێنی بەهێزی وەک (paracetamol) یان (voltarin) ، کە زیاتر ڤۆڵتارین بەکاردێت .
  • وە لە دژە بەکتریا پێک دێت (antibiotic) بۆ نمونە وەک (amoxicillin ) کە گەشەی بەکتریا خاو دەکاتەوە یان لەناویان دەبات.
  • هەندێک جار ئەو ماددانەش بەکاردێت کە وزە بە لەش دەبەخشن وەک (neurobin)،کە یاریزانانی لەش جوانی بەکاری دێنن.

ئایا دەرزی تێکەڵە بۆ چی مەبەستێک بەکاردێت ؟

لەبەر ئەوەی تێکەڵ بە دژە بەکتریا کراوە بۆیە لە دژی بەکتریا بەکاردێت ، وە بۆ چارەسەری هەڵامەت و کۆکە و قوڕگ ئێشە بەکاردێت .
بۆ ئازار بە گشتی و ئازاری ماسولکە بەکاردێت.
بۆ چارەسەری حەساسیەت بەکاردێت وەک (خورانی پێست و هەوکردنی سییەکان و ڕێڕەوی هەناسەدان یان گەدە و ڕیخۆلە باریکە ).

ئایا هیچ بنەمایەکی زانستی لەسەر دەرزی تێکەڵە هەیە؟ ئایا بەکاری بهێنین؟

لەبەر هەبونی ڕای جیاواز لەسەر ئەم دەرمانە کە لە وڵاتی بەڕیتانیا ئەنجام دەدرێت گومان کراوە کە زیانە لاوەکیەکانی زۆرن .
هیچ بنەمایەکی زانستی نیە و زانیاریەکان لەبارەیەوە تەنها لە دەستی ئەوانەدایە کە بەکاری دێنن .
لە کاتی بەکارهێنانی ئەم دەرزیە کەسەکە بۆ ماوەیەکی کاتی هەست بە باشبوون دەکات و نیشانەکانی نەخۆشیەکە دادەپۆشێت .
ـ بە هیچ شێوەیەک دەرزی تێکەڵە نابێت بەکاربێت ، ئەگەر تەندروستی نەخۆشەکە زۆر خرپ بوو ئەوکات ئەو دەرمانانە بەکاردێت بەڵام بە هیچ جۆرێک نابێت تێکەڵ بکرێت.

ئایا زیان و لایەنە خراپەکانی دەرزی تێکەڵە چییە،؟

1- ئەوکەسانەی توشبوی نەخۆشی شەکرە و زەختن دەبێتە هۆی بەرزبونەوەی شەکرە و پەستانی خوێن.
2- دروستبونی برینی گەدە .
3- ئەگەر زۆر بەکاربێت دەبێتە هۆی زیادبونی کێش و کورتهێنانی هەناسە.
4- دروستبونی ئاوی سپی چاو، تەڵخبونی بینین و ئازاری چاو.
5- لاوازبوونی گورچیلە چونکە کاریگەری لەسەر ڕژێنەکانی گورچیلە دروست دەکات و کپیان دەکاتەوە و ڕێگە کە دەردانی هۆرمۆنەکانی دەگرێت.
6- هێنانەوەی خوێن لەگەڵ کۆکیندا .
7- کەمبونەوەی ڕێژەی پۆتاسیۆم لە خوێندا .
8- هەڵمژینەوەی شلە بۆ لەش کە دەبێتە هۆی هەڵئاوسانی دەست و قاچەکان .
• کاتێک ئەم دەرزیە بەکاردێت کەسەکە بۆ ماوەیەکی کاتی باش دەێت بێ ئاگا لەوەی سیستمی بەرگری خۆی دادەروخێنێت و کۆمەڵێک زیانی زۆر بۆخۆی دێنێت، بۆیە تا دەتوانن لێی دوور بن.
• دەرزی تێکەڵە دروستکراوی کۆمپانیاکانی دەرمان نیە و نۆرینگەکان سەربەخۆ دروستی دەکەن .
نڤار محمود مصطفى dexterity medical organization
سەرچاوەکان : (1,2,3)

إرسال تعليق

ئووپس!!
هوسا دیارە خەلەتیەک د پەیوەندییا تە یا ئینتەرنێتێ هەیە. هیڤیە ئینتەرنێتێ خو چاک بکە دا کو بشیێ بەردەوامیێ بدەیە دیتنا بابەتان.
قەبوول کرنا پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز)
ئەم پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز) ل سەر ڤی مالپەری بکادئینن دا کو هاتوچوویا تە شیکار بکەین و بیرا مە ب بابەتێن تایبەتێن تە بهێت و سەربورا تە ل سەر مالپەرێ باشتر بکەین