وەبەرهێنانێ د خو دا بکە، و فێربوونێ بکە کارەکێ روژانە. ئەڤروکە دەسپێبکە و زانستێ بکە هەڤالێ خو یێ هەرجار. تیلیگرامێ مە

نەخۆشی کۆڵۆن - Irritable bowel syndrome


نەخۆشی کۆڵۆن بریتیە لە کرژبوون و هەڵئاوسانی بەشی خوارەوەی کۆئەندامی هەرس،نەخۆشیەکی بەربڵاو ودرێژخایەنی کۆئەندامی هەرسە.
بەهۆی زۆری نیشانەکانی و هەستکردنی نەخۆش بە توندی نیشانەکانی لەڕیزبەندی سێیەم دێت لە جیهاندا لە دوای نەخۆشی پشت ئێشە و ئەنفلۆنزا کە نەخۆش بە شێوەیەکی زۆر سەردانی پزیشکی پسپۆڕ دەکات.

نیـــشــانـەکـانــی:

نیشانەکانی ئەم نەخۆشیە لەکەسێک بۆ کەسێکی تر جیاوازە وە لەگەڵ ئەوەی درێژ خایەنە بەڵام نەخۆش هەست ئەکات ماوەیەک باشە و ماوەیەک خراپە بە پێی لایەنی دەروونی کەسەکەو ئەو خۆراکەی دەیخوات دەگۆڕێت.
نیشانەکانی بەشێوەیەکی گشتی بریتیە لە هەست کردن بە ئازار لە خواروەی سک بەتایبەت لای چەپی سک،هەڵئاوسانی گەدە و سک وە قۆڕەی سک،قەبزی کە لە هەندێ کەسدا توشی سکچون دەبن.

لە چ کاتێکدا سەردانی پزیشک بکرێ :ئەگەر بۆ ماوەی 3-6 مانگ بەبەردەوامی هەست بەنیشانەکان بکەیت وە هەروەها کێشی لەشت داببەزێت بە شێوەیەکی کتوپڕ پێویستە سەردانی پزیشک بکەیت، نەخۆشی کۆڵۆن نەخۆشیەکی مەترسیدا نیە بەڵام پێویستە لە پێشدا پزیشک پشکنین ی دەستی "فیزیکی" و کلینیکی بکرێت و هەندێكجاریش بۆ دەستنیشانکردن پشکنینی تاقیگەیی و هەناوبینی "نازور" بۆ نەخۆشەکە بکرێت ئینجا بڕیار بدرێت کە توشی کۆڵۆن بووە ،تاکو دڵنیابێتەوە لەوەی کەسەکە تووشی نەخۆشییەکی مەترسیدار نەبووە.
نەخۆشی کۆڵۆن لەهەموو تەمەنێکدا ڕوودەدات و بەشێوەیەکی گشتی زیاتر لە ژناندا باوترە وەک لە پیاوان.

هۆکــارەکانی:هەرچەندە تاکو ئێستا هۆکاری سەرەکی کۆڵۆن دیارنییە، بەڵام کۆمەڵێک فاکتەر لەم حاڵەتە رۆڵ دەبینن و گرفتەکە زیاددەکەن، لەوانەش:

  1. بۆماوەیی و مێژووی خێزانی هەندێک جار هۆکارن بۆ توشبوون بە IBS
  2. خۆراک هەندێک خۆراک کە گازەکانی گەدە زیاددەکەن،حاڵەتەکە قورستر دەکەن وا لە کەسەکە دەکەن هەست بە ئازار و بێزاری بکات،بەتایبەت ئەو خۆراکانەی بە زەحمەت هەرسدەبن، وەک پاقلەمەنیەکان، هەروەها ئەوانەی زۆر شیر دەخۆنەوە ، وە ئەوکەسانەشی حەساسیەتیان بە بەرهەمی گەنم هەیە هەندێك جار تووشدەبن.
  3. لایەنی دەروونی(سایکۆلۆجی):بوونی سترێس و قەلەقی و ناجێگیری دەروونی یەکێکە لە گرینکترین هۆکارەکای ئەم نە خۆشیە.
  4. ناهاوسەنگی هۆڕمۆنەکان و میکرۆبی کۆئەندامی هەرس.

چارەسەر:

لەبەر ئەوەی تائێستا هۆکارەکانی ئەم نەخۆشیە بەڕوونی دیار نییە بۆیە چارەسەریەکان پشت دەبەستێت بە:
  1. لابردنی نیشانەکانی نەخۆشییەکە،
  2. کۆنتڕۆڵکردنی خۆراک (بە دوورکەوتنەوە یاخود وازهێنان لەو خواردنانەی کە نەخۆش هەست دەکات حاڵەتەکەی لێ قورستر دەکات وە زیاتر ئەو خواردنانە بخوات کە ڕیشاڵی تێدایە و ڕۆژانە بڕێکی زۆر ئاویش بخواتەوە)
  3. کەسەکە هەوڵبدات لایەنی دەروونی خۆی جێگیربکات خۆی لە سترێس و قەلەقی بپارێزێت.


بـەهیوای تـەندروستیـەکی بـاش



ئامادەکردنی :نیگا هیوا محمد
dexterity medical organization

Post a Comment

ئووپس!!
هوسا دیارە خەلەتیەک د پەیوەندییا تە یا ئینتەرنێتێ هەیە. هیڤیە ئینتەرنێتێ خو چاک بکە دا کو بشیێ بەردەوامیێ بدەیە دیتنا بابەتان.
قەبوول کرنا پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز)
ئەم پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز) ل سەر ڤی مالپەری بکادئینن دا کو هاتوچوویا تە شیکار بکەین و بیرا مە ب بابەتێن تایبەتێن تە بهێت و سەربورا تە ل سەر مالپەرێ باشتر بکەین