diabetic retinopathy چییە وە ھۆکارەکەی چییە؟
ھەر وەک لە ناوەکەیدا دیارە،بریتییە لە تێکچوونی تۆڕەی چاو لە ئەنجامی زۆر بەرزی شەکرەی خوێن،
وە ئەمەش ھۆکارێکە بۆ کوێربوون ئەگەر چارەسەر نەکرێت.
-شەکرە چۆن کار ئەکاتە سەر تۆڕەی چاو؟
سەرەتا تۆڕەی چاو پێکاتووە لە چینێک لە وەرگرە خانەی ڕۆشنایی کە وریاکەرەوەی ڕووناکی وەردەگرن و پاشان دەینێرن بۆ مێشک بۆ لێکدانەوەی بینین،کەواتە دەتوانین بڵێین تۆڕەی چاو یەکەی پێکھاتنی سەرەکی بینینە.
تۆڕەی چاو وەک ھەر پێکھاتەیەکی لەش لە ڕێگەی لوولەکانی خوێنەوە خوێنی بۆ دەگوێزرێتەوە..وە بەرزبوونەوەی شەکرەی خوێن بە مەرجێک لە کۆنتڕۆڵ دەرچێت دەبێتە ھۆی لەناوبردنی ئەم لوولە خوێنە وردانە و بەمەش تۆڕەکە لەناو دەچێت.
ئەو مەترسیانە چین کە لەم حاڵەتەت نزیک دەخەنەوە؟
- وەک سەرەتا ئاماژەم پێکرد ھۆکاری سەرەکی نەخۆشی شەکرەیە (جۆری ١ یان جۆری ٢)
- بەرزی کۆڵسترۆل (چەوری)
- پەستانی خوێنی بەرز
- دووگیانی (بەتایبەت ئەگەر ھەر سێ خاڵەکەی سەرەوە بوونی ھەبێت)
نیشانەی سەرەتایی ئەم حاڵەتە وەک ھەر نەخۆشییەکی تری چاو بریتییە لە تێکچوونی بینین (لێڵ بوونێکی لە ناکاو) یاخود سووربوون و ئازاری چاو..وە ئەم نیشانانەش بە دڵنیایەوە لە سەرەتای نەخۆشی شەکرە دەرناکەون بەڵکو لە دوای ماوەیەکی زۆر ئەگەر بێ چارەسەر مایەوە.
-چۆنییەتی خۆپاراستن وە چارەسەری diabetic retinopathy؟
- پێش تووشبوون ئەتوانین بە کۆنتڕۆڵکردنی شەکرە و پەستان و چەوری خۆمان بپارێزین.
- دوور کەوتنەوە لە خواردنەوەی کھولی و جگەرە
بەڵام دوای تووشبوون ئەکرێت بلێین چارەسەر نەختێک مەحاڵە بەڵەم دەکرێت بەم ڕێگانە ئەگەری خراپتر نوبوونی بوەستێنرێت:
- لەیزەر
- بە نەشتەرگەری
ئامادەکردن:بیما عبدالله
dexterity medical organization