گواستنەوەی ئەو بەکتریایانە چەند ھۆکارێکی ھەیە :
- بەکارھێنانی ھەمان کەوچک لەگەڵ منداڵەکەت.
- پێدانی بنێشتێک کە پێشتر خۆت جویوتە.
- ھەر خواردنێکی تر کە پێشتر خۆت گازت لێگرتووە
- زۆر ماچکردنی منداڵەکەت
گواستنەوەی بەکتریاکان لەوانەیەتەنھا کار لە ددانی شیری بکات و لەوانەشە کاریگەری ھەبێ لەسەر ددانە ھەمیشەییەکان، گرنگترین شت دایک بتوانێ بیکات بۆ تەندروستی ددانی مناڵەکەی دوورکەوتنەوەیە لە ئەنجامدانی ھۆکارەکانی سەرەوە.
بەڵام ئەگەر ویستت ماچی منداڵەکەت بکەی یان بە کەوچکەکەی خۆت خواردنی بدەیتێ. دەبێ تەندروستی ددانەکانی خۆت پاک راگری، ئەگەر ددانەکانی خۆت تەندروست بن واتەی ئەوەیە بەکتریاکانی دەمت رێژەیان کەمە تا رێژەی بەکتریا کەمتر بێ گواستنەوەی بەکتریا کەمتر دەبێ.
رەنگین رحیم
dexterity medical organization