وەبەرهێنانێ د خو دا بکە، و فێربوونێ بکە کارەکێ روژانە. ئەڤروکە دەسپێبکە و زانستێ بکە هەڤالێ خو یێ هەرجار. تیلیگرامێ مە

چی بەسەر شیری دایک دادێت دوای کۆڤید و وەگرتنی ڤاکسین؟

لەدوای دۆزینەوەی ڤاکسینی (covid-19) زاناکان بۆیان دەرکەوت کە ھۆکاری نەخۆشی ناگوازرێتەوە بۆ ناو شیری دایک و دایکان پێویست ناکات دوو دڵ بن لە شیردانە منداڵەکانیان چونکە وەک لە سەرەوە باس کرا.ھۆکاری نەخۆشی ناگوازرێتەوە بەڵام دژە پەیداکەرەکان دەگوازێتەوە وە ڕەنگی شیرەکە دەگۆڕێ و مەیلی ڕەنگی سەوز دەدات،لە کاتی وەرگرتنی ڤاکسینەکە لەشی دایکەکە دەست دەکات بە وریاکردنەوەی خانەکانی بەرگری بۆ دروست کردنی دژە پەیداکەرەکان بۆ بەرگری کردنی لەدژی ڤایرۆسەکە و دروست کردنی بیرخەرەوە خانە،لەدوای وەرگرتنی ڤاکسینەکە چەند خانمێک سامپڵی شیریان لێ وەردەگیرێ و ئەوەی چاوەرواننەکراوە ئەوەیە کە %76 لە دژەپەیداکەرەکانی جۆری (IgA) و %80 لە دژە پەیداکەری جۆری(IgG) شیرەکەی پڕ کردوە.

کە ئەوانە جۆرێکی سەرەکین لە دژەپەیداکەر کە ئەرکی سەرەکییان پاراستن و کارلێک کردنە لەگەڵ چەندين جۆری بەکتریا و ڤایرۆس کە لەرێگەی شیردانەوە دەدرێتە منداڵەکە پاراستنی تەواو بە منداڵەکە دەبەخشێ و سیستەمی بەرگری چاڵاکتر دەکات، بەڵام دایکان دەبێ زۆر ئاگاداری ئەوە بن کە دەتوانن ڤایرۆسەکە بگوازنەوە بۆ منداڵەکانیان لەرێگەی دەست لێدانەوە،ھەربۆیاش دایکەکە لە کاتی شیردان بە منداڵەکەی دەبێ دەستی بشوات بۆ ماوەی 20 چرکەوە، وە هەروەها ڕاگرتنی پاکی هەناسەی وەکو لەبەرکردنی ماسک یاخود داپۆشتنێ دەم و لووت، وە خاوێن کردنەوەی ئەو شوێنانەی کە منداڵەکەی بەرکەوتەی لەگەڵ دایکەکە دەبێ وەک سینگی دایکەکە لە پێش و لە دوای شیردان بە منداڵەکەی.

زاناکان لە ئێستادا پێشنیاری ئەوە دەکەن کە دایکانی شیردەر ڤاکسینەکە وەربگرن نەوەک لەبەر چاڵاک کردن بەرگری خۆیان ھەروەک بۆ منداڵەکەش.


ئامادەکردن و وەرگێران : مریم بدرالدین عزالدین
dexterity medical organization

Post a Comment

ئووپس!!
هوسا دیارە خەلەتیەک د پەیوەندییا تە یا ئینتەرنێتێ هەیە. هیڤیە ئینتەرنێتێ خو چاک بکە دا کو بشیێ بەردەوامیێ بدەیە دیتنا بابەتان.
قەبوول کرنا پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز)
ئەم پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز) ل سەر ڤی مالپەری بکادئینن دا کو هاتوچوویا تە شیکار بکەین و بیرا مە ب بابەتێن تایبەتێن تە بهێت و سەربورا تە ل سەر مالپەرێ باشتر بکەین