وەبەرهێنانێ د خو دا بکە، و فێربوونێ بکە کارەکێ روژانە. ئەڤروکە دەسپێبکە و زانستێ بکە هەڤالێ خو یێ هەرجار. تیلیگرامێ مە

سود و زیانەکانی خۆراکە بەستووەکان چییە؟


‎٭ ساردکردنەوەو بەستن یەکێکە لەو ڕێگایانەی کە بۆ پاراستنی خۆراکەکان لە تێکچوون و خراپبوون بەکاریدەهێنین.هەرشتێک سود و زیانی خۆی هەیە گرنگ ئەوەیە مرۆڤ بتوانێ بە زانستی و هۆشیارانە مامەڵە بکات و زیانەکان بۆ کەمترین بڕکەم بکاتەوە.

سودەکانی خواردنی بەستوو.

‎خواردنی بەستوو (لە ناو فرێزەر یا بەفرگر هەڵگیرابێ) سودی زۆری دەبێت ئەگەر بەم شێوانەی خوارەوە بێت:--
‎1. بە پێی توێژینەوەکان کاتێ سەوزەکان لێدەکرێنەوە و بە زوویی بخرێتە فرێزەرەوە ،ئەوا دەتوانرێ پارێزگاری بکرێت لە خۆراکە مادەکانی و تام و شێوەی بە سروشتی هەڵبگیرێ بۆ ماوایەکی دیاریکراو، بەبەراورد بە سروشتی لە ساردکەرەوە دابنرێ،کە بە ماوەیەکی کورت تێکدەچێت.
‎2. بە سروشتی سەوزەکان ئەنزیمی تێدایە کە گۆڕان بەسەر تام و ڕەنگ و شێوەی سەورەکەدا دەهێنرێ،بە هۆی زەرکردن(نیمچە کوڵانی سەوزەکە)وە هەڵگرتنی لە فرێزەر ئەنزیمەکە لەکاردەکەوێت.
‎3. بە بەکارهێنانی خواردنە بەستووەکان دەتوانی ئەو خۆراکانە بە دەست بخەیت کە لەو وەرزەدا نییە و خواردنەکەت دەوڵەمەنتر بکەیت ،کە ئەمەش سودی تەندروستی هەیە وەک سوزەو میوەکان کە لە وەرزە جیاوازەکاندا دەڕوێن.
‎4. گۆشت و بەرهەمەکانی ئەگەری زیاتریان هەیە بۆ تووشبونیان بە بەکتریا و زیندەوەرە وردبینەکان ،بە هەڵگرتنیان بۆ ماوەیەکی دیاریکراو لە پلەیەکی نزم لە فرێزەردا لەو زیندەوەرانە پاکی دەکاتەوە.
‎5. گۆشت لەساردکەرەوە تەنها بۆ ماوەی سێ ڕۆژ دەکرێ هەڵبگیرێ،ئەگەر بتەوێ گۆشتێکی نەکوڵاو بۆ کاتێکی زیاتر هەڵبگریت ئەوا فرێزەر باشترین بیرۆکەیە و پێویستە لەناو کیس و زەرفی تایبەت هەڵبگیرێ لە چەند مانگێکیش تێپەر نەکا.

زیانەکانی خواردنی بەستوو.

‎خواردنی بەستوو کۆمەڵێ زیانی هەیە کە ئەوەش زیاتر لەسەر کەس و شێوازی بەکارهێنانی بەندە:--
‎1. هەندێک لە خواردنە بەستووەکان شەکر یان خوێیان و چەوریان تێدەکرێت کە ئەمەش زیانی دەبێت .بە تایبەت بۆ ئەوانەی نەخۆشی شەکرە و بەرزی فشاری خوێن(زەخت) و نەخۆشییەکانی دڵیان هەیە.
‎2. بەشێکیان ماددەی پارێزەری تێدەکرێ تا ماوەیەکی زۆر بمێنێتەوە ،کە بەشێک لە توێژینەوەکان دەڵێن ئەو ماددەیە ،مەترسی شێرپەنجە بەتایبەت شێرپەنجەی جگەر زیاد دەکات.
‎3. زۆری ماددەی پارێزەر پێیدا بۆ ماوەیەکی درێژ هەڵدەگرێت وبەرە بەرە بەتاڵ دەبێتەوە لە خۆراکە ماددە بەسوودەکانی کە بەرهەمەکە هەیەتی و زیانی لە سودی زۆۆرتر دەبێ.
‎4. زەردکردن کە بۆ سەوزەکان زیاتر بەکاردێت پێش خستنە فرێزەرەوە ،هۆکاری لەدەستدانی ڤیتامین Bو Cو دژە ئۆکسانەکانە .هەرچەندە ئاستی خۆراکەمادەکانی تر بەجێگیری دەمێننەوە دوای بەستنیان.
‎5. ئەگەر خواردنە بەستووەکان بەتایبەت گۆشت بە شێوەی هەڵە بتوێنرێتەوە دوای بەستن،دەکرێ دوچاری ژەهراویبوونی خۆراک و توشبوون بە بەکتریا و وربینە زیندەوەرەکانت بکات.

‎ماوەی هێشتنەوەی خواردنەکان بە سەلامەتی

  • ‎گۆشتی پەلەوەری نەکوڵاو [1تا 2ڕۆژ]لە ساردکەرەوە، [9مانگ بە پارچەکراوی، 1ساڵ بە پارچە نەکراوی]لە فرێزەردا.
  • ماسی نەکوڵاو [1بۆ2] لە سارکەرەوە، [6مانگ] لە فرێزەر.
  • گۆشتی وردکراوی ئاژەڵ [1بۆ 2ڕۆژ]لە ساردکەرەوە [3بۆ 4مانگ]لە فرێزەر.
  • گۆشت و ماسی و پەلاوەری کوڵاو [3بۆ 4ڕۆژ] لە ساردکەرەوە، [2بۆ 6مانگ]لە فرێزەر.
  • سەوزەکان [1مانگ] و میوەکان [3 بۆ 10]مانگ لە فرێزەردا دەتوانرێ هەڵبگیرێ.
  • پەنیر و کەرە [3 تا6مانگ] لە فرێزەردا.

‎دەرئەنجام

  • باشترین کاتی خواردنی سەوزە و میوە کاتی زۆۆر تێنەپەڕێت بەسەر لێکردنەوەی لەڕووەکەکە ئەگەر زانرا بە هەفتەیەک یان دوو هەفتە دەخورێت ئەوا دەتوانرێ لەسەلاجەدا هەڵبگیرێ بەڵام ڕۆژ بە ڕۆژ سروشتی و ڤیتامین و سودەکەی لەدەست دەدات.
  • ئەگەر زیاتر دەیهێلێتەوە بەشێوەیەکی ڕێک و خاوێن لە فرێزەردا هەڵیبگرە بۆ ماوەی چەند مانگێک سروشتییەکەی دەمێنێ،بەڵام هەمیشە وانا بێت دەکرێ دوای ماوەو کاتی خۆی دەست بە لەدەستدانی سروشتییەکەی بکات.
  • هەڵگرتنی خواردن لە ساردکەرەوە و بەفرگر بۆ ماوەیەکی سەلامەت و بە سروشتی مانەوەی پشت بە پلەی گەرمییەکی
  • دەبەستێت .پلەی گەرمی گونجاو(17.8C-)ە بۆ فرێزەر(ساردکەرەوە) وە پلەی گونجاو (1.1C)ە بۆ سەردکەرەوە تا بە سرووشتی و تەندروست بمێننەوە خۆڕاکەکان.
  • ئەوانەی شەکرە یان زەخت یان نەخۆشیەکانی دڵیان هەیە پێویستە بە هۆشارانە، خواردەمەنییە بەستووەکان بکڕن کە کەمترین ڕێژەی کالۆری و شەکرو خوێ و چەوری تێدا بێت وە ماددەی پارێزەریشی کەم تێدا بەکارهاتبێت.
  • چارەسەرکردنی کێشە گەورەکانی تەندروستی ئەمرۆ ڕەنگە بنچینە و شتی زۆۆر بچووک بن کە لەبیرمانکردون و بە دوای هۆکاری گەورەدا وێڵبووینە،"بەلەمێکی گەورە دەکرێ کونێکی بچووک نقومی بکات".خودا سەلامەت و تەندروستان بکات و بەدووربن لە زیان.
سەرچاوە:--healthline

✍️ئامادەکردنی:فریشتە ٲحمد رضا
dexterity medical organization

إرسال تعليق

ئووپس!!
هوسا دیارە خەلەتیەک د پەیوەندییا تە یا ئینتەرنێتێ هەیە. هیڤیە ئینتەرنێتێ خو چاک بکە دا کو بشیێ بەردەوامیێ بدەیە دیتنا بابەتان.
قەبوول کرنا پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز)
ئەم پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز) ل سەر ڤی مالپەری بکادئینن دا کو هاتوچوویا تە شیکار بکەین و بیرا مە ب بابەتێن تایبەتێن تە بهێت و سەربورا تە ل سەر مالپەرێ باشتر بکەین