وەبەرهێنانێ د خو دا بکە، و فێربوونێ بکە کارەکێ روژانە. ئەڤروکە دەسپێبکە و زانستێ بکە هەڤالێ خو یێ هەرجار. تیلیگرامێ مە

سودی فلۆراید چیە بۆ ددانی منداڵ؟


زۆر جاردایکان و باوکان دەپرسن ھیچ رێگایەک ھەیە ددانی منداڵەکانمان بەھێز بکات یاخود ھیچ رێگەیەک ھەیە ددانەکانیان بپارێزێ لە کلۆربوون ...؟
بەکارھێنانی فلۆراید یەکێکە لە رێگاکانی پاراستن وبۆ بەھێزبوونی ددانی منداڵان بەکاردێ.
مندالان تا تەمەنی سەروو شەش ساڵی دەبێت دایک و باوکان ددانیان بۆ بشۆن و رێژەیەکی زۆر کەم ھەویری ددانیان بۆ بخەنە سەر فڵچەکانیان (ئەوەندەی دنکە برنجێک )ھەویری ددانیان بۆ لەسەر فلچە دابنێن و فێریان بکەن چۆن ددانیان بشۆن و پێیان بلێن بە ھیچ جۆرێ ھەویری ددان نابێ قوت بدەن و پێویستە تفی بکەنەوە.

رێگاکانی وەرگرتنی فلۆراید چین؟

  • فلۆراید بە شێوەیەکی سروشتی لە پێکھاتەی ئاوی خواردنەوەی ماڵاندا ھەیە و دەگاتە جەستە، فلۆراید پێکھاتەی ددان بەھێز دەکات و ددان دەپارێزێ لە کلۆربوون
  • یەکێکی تر لە رێگاکانی وەرگرتنی فلۆراید شۆردنی ددانەکانە بەو ھەویری ددانانەی کە رێژەیەکی تەندروست و پێویست فلۆرایدیان تێدایە.
  • رێگایەکەی تر دانان و پێدانی رێژەیەکی باش فلۆرایدە بە ددانی مندالەکانتان کە لەلایەن پزیشکی ددان ئەنجام دەدرێ و چەند رێگایەک ھەیە دەتوانرێ بە کاربھێنرێت و ئەم چارەسەرەش بە رێژەیەکی بەرچاو ددانی مندالەکەت بەھێز دەکات و لە کلۆربوون دەیانپارێزێت.
مندالان لە تەمەنی سێ ساڵیەوە دەتوانرێ ھەویری ددانیان بۆ بەکاربھێنرێ.
پێویستە ھەویری ددانی تایبەت بە مندالان بۆ مندالان بەکاربھێنرێ کە رێژەیەکی کەمتر فلۆرایدی تێدایە بە بەراورد بە و ھەویری ددانانەی تر ئەویش لەبەر ئەم ھۆکارانە ...
  1. مندال زۆرکات برێک ھەویری ددان قوت دەدات و ھەمووی تف ناکاتەوە دەرەوەی دەم ئەمەش زیانی ھەیە بۆ جەستە
  2. یاخود برێکی زۆر فلۆراید دووبارە دەبێتە ھۆی تێکچوونی رەنگی ددانەکانی مندالەکان.
لە خوار تەمەنی سێ سالیەوە دەتوانرێ ئەو ھەویری ددانانە بۆ منداک بە کاربھێنرێ کە سروشتی و بێزیانن و زۆر گرینگە منداڵان بە شێوەیەکی دروست فێری ددان شۆردن بکرێن و فێریان بکەن بە ھیچ شێوەیەک مەعجونی ددان نابێ قوت بدەن بۆ ئەوەی زیان بە گەدە و ریخۆلەیان نەگات و تەندروست بن قوتدان برێکی زۆر فلۆراید دەبێتە ھۆی ژەھراویبوون ی گەدەو مەترسیدارە.
فلۆراید دەتوانێ کلۆری ددان لە سەرەتای دروستبوونیدا بوەستێنێ و ددانەکە بپارێزێ لە خراپ بوون.

تێبینی:

پێویستە منداڵ لە دوای یەک سالیەوە سەردانی پزیشکی ددانی پێبکرێ ھەم بۆ پشکنین ھەم بۆ ئاشانابوون لە گەل دکتۆر و بینینی ئامێرەکان ،و بۆ ئەوەی کاتێک پێویستی بە چارەسەر بوو نەترسێت و شتەکانی لەلا نامۆ نەبێت.



د.تروسکە عبداللە
dexterity medical organization

إرسال تعليق

ئووپس!!
هوسا دیارە خەلەتیەک د پەیوەندییا تە یا ئینتەرنێتێ هەیە. هیڤیە ئینتەرنێتێ خو چاک بکە دا کو بشیێ بەردەوامیێ بدەیە دیتنا بابەتان.
قەبوول کرنا پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز)
ئەم پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز) ل سەر ڤی مالپەری بکادئینن دا کو هاتوچوویا تە شیکار بکەین و بیرا مە ب بابەتێن تایبەتێن تە بهێت و سەربورا تە ل سەر مالپەرێ باشتر بکەین