ددانی ئەقڵی سێیەم ددانی خرێیە لە هەدوولای دەم لە سەرەوە خوارەوە دەردەکەوێت.
هەندێ جار بەشێوەی ئاسایی دەرنایەت واتە بەشێکی ددانەکە دەردەکەوێت و لاکەی تری بەتەواوی دەرنایەت و لە ژێر پووک دەمێنێتەوە کە ئەم حاڵەتەش دەبێتە هۆی دەرکەوتنی چەند کێشەیەکی ددان کە ئەمە ئازار دروست دەکات وە هەرەوەها لە پوکیش دەرەنجامی خۆی دەبێت و دەبێتە هۆی دروستبوونی چەند کێشەیەکی پووک
چۆن بزانم ددانە ئەقڵییەکەم دەریەت؟
- وروژان و ئاوسانی ئەوپەشەی پووک کە دەکەوێتە دوای خرێی دووەم
- دروستبوونی ئازار نزیکی بەشی دواوەی شەویلگە هەندێ جار پەستان لەسەر دەمار دروست دەبێ و ئازار لە گوێ و چاویش دروست دەکات.
- سووربونەووی ئەو بەشی پووکەی لەسەر ددانە ئەقڵییەکەیە لەوانەیە رەنگی پووکەکە بۆ پەمەییەکی تاریک یان سوور بگۆرێت
- دەرکەوتنی پەڵەی سپی لەبەشی پووکی دوای خرێی دووەم نیشانەیەکی روونە بۆ دەرهاتنی ددانی ئەقڵی
دەرهێنانی ددانی ئەقڵی بژاردەیەکی دروستە بۆ پاراستنی ددانەکانی تر چونکە لەوانەیە ببێتە هۆی لارکردنی
ددانەکانی تەنیشت یان خراپکردنیان.
ڕەنگین ڕەحیم
dexterity medical organization
