وەبەرهێنانێ د خو دا بکە، و فێربوونێ بکە کارەکێ روژانە. ئەڤروکە دەسپێبکە و زانستێ بکە هەڤالێ خو یێ هەرجار. تیلیگرامێ مە فۆلۆ بکە

بۆچی سەگەکان دەلورێنن؟


لوراندن سیفەتێکە گورگەکان بەکاری دەهێنن بۆ پەیوەندی نێوانیان بەڵام زۆر کات گوێمان لە سەگەکانە کە دەلورێنن!
لەکاتێکدا سەگەکان بە وەڕین دەناسرێنەوە!
لەکۆندا زۆر شتی لەسەر وتراوە وەک ‌‌ئەوەی لەو شوێنەدا کارەساتی ناخۆش ڕودەدات یان وەک شوم وابوە وخەڵک لێی ترساوە...
بابزانین هەر بە ڕاستی وایە یاخود هۆکاری تری هەیە.....!
لە سەرچاوەیەکدا دەڵێت ئاساییە تا کاتێک نەگاتە ئەوەی بەردەوام بێت و نەوەستێت لە لوراندن
گەر وای لێهات پێویستە هۆکارەکەی بزانریت و چارەسەر بکرێت..

هۆکارەکانیش ئەمانەن:

1. بونی ئازار و نەخۆشی

(ڕەنگە توشی ئازارێک یاخود برینێک ببوربێت بۆیە دەبێت یەکسەر ببرێتە لای پزیشک)

2. جۆری سەگەکە

هەندێک سەگ بەپێی جۆرەکەی زۆر دەلورێنێت وەک:
(Breed Quirks, Alaskan Malamutes, Huskies, Coonhounds, and Basset Hounds)

3. دورکەوتنەوە لە خاوەنەکەی

(دەبێتە هۆی شڵەژانی وترسانی لە چواردەوری)
لەم کاتەدا دەبێت خاوەنەکەی زۆر لەگەڵی بێت وبیباتە جێگای خۆش و یاری لەگەڵ بکات)

4. دەنگی بەرزیاخود دەنگی ترسناک

لەکاتی بوونی دەنگەکی بەرز بۆ نمونە(دەنگی چەک،دەنگی فیکە،دەنگی بەرزی ئامێرێک...لەکاتی بوونی ئەم دەنگانە دەترسێت و توسی شڵەژان دەبێت.)

5. بۆ پەیوەندی کردن بە هاوڕێکانی تریەوە

(کاتێک بیانەویت یەکتر ئاگادار بکەنەوە و بانگی یەکتر بکەن.)

 6. بۆبەرگریکردن 

(کاتێک مرۆڤ یاخود ئاژەڵێکی تر ویستی ئازاری بدات.)

7. ئاگادارکرنەوەی خاوەنەکەی 

کاتێک خاوەنەکەی ڕەفتاێک بکات بەرامبەری ئەم بەدڵی نەبێت و بۆی نەگونجێت
هەوڵدەدات ئاگاداری بکاتەوە.
کەواتە دەرکەوت هەموو ئەو هۆکارانە دەبنە هۆی لوراندنی سەگەکان

بەڵام گەر بەردەوام بێت دەبێتە کێشە بۆیە دەبێت ئاگادار بیت.

  1. هەمیشە ئاگاداری تەندروستی ببە (گەر نەتزانی هۆکارەکەی چییە باشترین کار بردنیەتی بۆلای پزیشکی ڤێتەرنەری)
  2. پێش بەخێوکردنی بزانە چ جۆرێکە و لەو جۆرانە نییە کە پێشتر باسکران!.
بەهیوای سود بینین ان شاء اللە..

ئامادەکردن:هێلین سۆران
dexterity medical organization


7 Reasons Why Dogs Howl and What You Can Do About It | Your Dog Advisor

Post a Comment

ئووپس!!
هوسا دیارە خەلەتیەک د پەیوەندییا تە یا ئینتەرنێتێ هەیە. هیڤیە ئینتەرنێتێ خو چاک بکە دا کو بشیێ بەردەوامیێ بدەیە دیتنا بابەتان.
قەبوول کرنا پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز)
ئەم پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز) ل سەر ڤی مالپەری بکادئینن دا کو هاتوچوویا تە شیکار بکەین و بیرا مە ب بابەتێن تایبەتێن تە بهێت و سەربورا تە ل سەر مالپەرێ باشتر بکەین