وەبەرهێنانێ د خو دا بکە، و فێربوونێ بکە کارەکێ روژانە. ئەڤروکە دەسپێبکە و زانستێ بکە هەڤالێ خو یێ هەرجار. تیلیگرامێ مە فۆلۆ بکە

نەخۆشی تای کیو(Q fever)


نەخۆشییەکی مرۆژەڵییە واتە لە ئاژەڵەوە دەگوازرێتەوە  بۆ مرۆڤ بەشێوەیەکی سەرەکی توشی ئاژەڵەکانی وەکو (مەڕ، بزن، مانگا، سەگ، پشیلە، باڵندە) دەبێت ،هۆکاری نەخۆشییەکە دەگەڕێتەوە بۆ جۆرێک بەکتریا  پێی دەوترێت (Coxiella burnetii)ئەم زیندەوەرە توانای مانەوەی هەیە بۆ ماوەی چەندین مانگ و دەبێتە هۆی توشبوونی ئاژەڵ،ئەم نەخۆشییە دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ لەڕێگەی خواردنی شیری ئاژەڵەکانو هەناسەدانەوە 
نیشانەکانی لەئاژەڵدا زۆر بەکەمی دەردەکەون و زۆربەی جار ئاژەڵی توشبوو ناتوانێت خواردن بخوات

نیشانەکانی لە مرۆڤدا بریتین له 

  1. بەرزبونەوەی پلەی گەرمی لەش 
  2. ئازارو بێهێزیو سەرئێشە
  3. هەندێک جار هەوکردنی سییەکان و جگەر

ڕێگاکانی کۆنترۆڵکردنی ئەم نەخۆشییە بریتیین لە 

  1. پێویستە ئاژەڵی توشبوو جیابکرێتەوە لە ئاژەڵی توشنەبوو
  2. پاکردنەوەی شوێنی ئاژەڵەکان بەبەردەوامی و بەکارهێنانی دەرمانەکانی پاککردنەوە پێویستە شیری ئاژەڵەکان بەخاوی نەخورێتو بکوڵێندرێت
  3. بەکارهێنانی دەستکێش لەکاتی بەرکەوتن لەگەڵ ئاژەڵەکان
  4. لەناوبردنی مشەخۆرە دەرەکیەکان 

چارەسەرکردنی 

پێدانی دەرمانەکانی وەکو  doxcycline و hydroxychloroquine بۆ ماوەی چەند مانگێک.


ئامادەکردنی: عبدالرحمن ئومێد بارام
dexterity medical organization

إرسال تعليق

ئووپس!!
هوسا دیارە خەلەتیەک د پەیوەندییا تە یا ئینتەرنێتێ هەیە. هیڤیە ئینتەرنێتێ خو چاک بکە دا کو بشیێ بەردەوامیێ بدەیە دیتنا بابەتان.
قەبوول کرنا پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز)
ئەم پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز) ل سەر ڤی مالپەری بکادئینن دا کو هاتوچوویا تە شیکار بکەین و بیرا مە ب بابەتێن تایبەتێن تە بهێت و سەربورا تە ل سەر مالپەرێ باشتر بکەین