وەبەرهێنانێ د خو دا بکە، و فێربوونێ بکە کارەکێ روژانە. ئەڤروکە دەسپێبکە و زانستێ بکە هەڤالێ خو یێ هەرجار. تیلیگرامێ مە فۆلۆ بکە

تا ئێستا گوێت لەو دەنگەی ژێر پێی ئەسپ بوە؟


(کلیپ ، کلۆپ ، کلیپ ، کلۆپ)
ئەو دەنگە لەو پارچە کانزایانەوە دێن کە بەستراون بە ژێر سمی ئەسپەوە بۆ پاراستنی سم لەتێکچون بەهۆی قورسایی جەستەی لەسەریان لەکاتی رۆیشتن.
ناڵی ئەسپ بریتییە لە پارچە کانزایەکی چەماوە کە بە بنی سمی ئەسپەوە جێگیر کراوە و ئەو کەسەی کاری ناڵکردنی ئەسپ دەکات پێی دەوترێت ناڵبەند کە ناڵەکە لەرێی چەند بزمارێکەوە بە سمی ئەسپەکەوە راگیر دەکات بۆ ئەوەی توندو تۆڵ بێت بە سمەکەوە و بەو بەشە نازیندوەی سم راگیر دەکرێت کە ئەسپەکە هەستی پێ نەکات و ئازاری نەدات.
ئەگەر بزمارەکان گەیشتنە بەشە هەستیارەکەی سم
لە ئەنجامدا ئازاری زۆر و هەوکردن و هەروەها ئەسپەکە توشی شەلین دەکات بەڵام راستەوخۆ شەلینەکەی لەسەر دەرناکەوێت رەنگە لەرۆژی دواتر یان هەر لەهەمان هەفتەدا  توشی شەلین ببێت بە زیاد بوونی ئازاری هەوکردنەکە لەخوێنبەرەکانی پێیەکانیدا.
بۆ چارەسەرکردنی هەوکردن و شەلینی ئەسپەکە پێویستە بەزووترین کات ناڵ و بزمارەکان لە سمی ئەسپەکە بکرێنەوەو کێم و خوێن و خیزاوەکەیان بکرێتە دەرەوەو کونی برینەکان بە دژە هەوکردنێك پاکژبکرێنەوەو پارچە قوماشێك لە قاچی(شوێنی برینەکە) بپێچرێ تاکو کێمەکە بۆخۆی رابکێشێت.
سمی ئەسپەکان وەك و نینۆکی پەنجەکانمانن و جۆرێکن لەوان و چۆن نینۆکەکانمان پێویستیان بەوەیە کورت بکرێنەوە بەهەمان شێوەی نینۆکەکانی سمیش پێویستە کورت بکرێنەوە،
ناڵبەندەکان هەڵدەستن بە کورتکردنەوەی سم بۆ ئەوەی درێژیەکە بێزارکەر نەبێت و ئاژەڵەکە توشی ئازار و ناڕەحەتی نەکات و هەروەها شێوەیەکی جوانتر دەبەخشێت بە سمەکە و دیمەنی جەستەی ئەسپەکە.
هەروەها پێویستە ئەسپ خواردنی تەندروست بخوات، چونکەژەمی تەندروست هۆکارە بۆ ئەوەی سمەکانی بەهێز و تەندروست بن.
وە بۆ زانیاری زیاتر پێش داهێنانی ناڵ خەڵکی ئاسیا سمی ئەسپەکانیان دادەپۆشی بە جزمەیەك کە لە چەرم دروستکرابوو کە تەواوی سمەکەی دادەپۆشی و وەك بەرگێکی پارێزەر و نەرم بوو بۆ سمی ئەسپەکان.



ئامادەکردنی: خەڵوەت خلیل
dexterity medical organization

Post a Comment

ئووپس!!
هوسا دیارە خەلەتیەک د پەیوەندییا تە یا ئینتەرنێتێ هەیە. هیڤیە ئینتەرنێتێ خو چاک بکە دا کو بشیێ بەردەوامیێ بدەیە دیتنا بابەتان.
قەبوول کرنا پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز)
ئەم پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز) ل سەر ڤی مالپەری بکادئینن دا کو هاتوچوویا تە شیکار بکەین و بیرا مە ب بابەتێن تایبەتێن تە بهێت و سەربورا تە ل سەر مالپەرێ باشتر بکەین