وەبەرهێنانێ د خو دا بکە، و فێربوونێ بکە کارەکێ روژانە. ئەڤروکە دەسپێبکە و زانستێ بکە هەڤالێ خو یێ هەرجار. تیلیگرامێ مە فۆلۆ بکە

سودی فلۆراید چییە بۆ ددانی منداڵ؟


فلۆراید ماددەیەکە یارمەتی بەهێز کردن و دروستکردنەوەی مینای ددان دەدات. وە لەڕێی بەهێزکردنی مینای ددانەوە ڕێگری لە کلۆربوونی ددانەکان دەکات.

  • فلۆراید لە ئاو،هەویری ددان و mouthwash(غەرغەرە)دا هەیە.
فلۆراید دەتوانێ کلۆری ددانەکان بوەستێنێ یاخود دروستبوونی کلۆریەکە بەرادەیەکی بەرچاو کەم و هێواش بکاتەوە.

  • بۆچی پێویستە منداڵ فلۆراید وەربگرێت؟

وەکو دەزانین زۆربەی جار هۆکاری کلۆری ددانەکان لە منداڵاندا بەهۆی زۆر خواردنی شیرینیەوەیە کە بەکتریاکانی ناو دەم لەگەڵ شەکری خواردن و شیرنیەکان ترشەکان دروست دەکەن کە زیان بە ددانەکان دەگەیەنن و دەبنە هۆی کلۆربوونی ددانەکان بەڵام فلۆراید دەتوانێت وەکو ڕێگرێک بۆ کلۆر بوونی ددانەکان کار بکات.
  • بەگشتی منداڵ لە خوار تەمەنی ٦ مانگی پێویستی بە وەرگرتنی ژەمی فلۆراید نییە، بەڵام لەدوای ئەو تەمەنەوە دەکرێت لەلایەنی پزیشکی ددانەوە پێشنیاری بەکار هێنانی بۆ بکرێت بە تایبەتی ئەگەر منداڵەکە لە ناوچەیەکدا بژی کە لە ئاوی خواردنەوەکەیدا ماددەی فلۆرایدی تێدا نەبێت.
  • فلۆراید زیانی نییە، بەڵام ئەگەر بەڕێژەیەکی زۆر بەکاربهێنرێت دەبێتە هۆی Dental fluorosis واتە ژەهراوی بوون بە فلۆراید، کە دەبێتە هۆی گۆڕینی شێوەی دەرکەوتنی مینای ددان. وە دەکرێ ببێتە هۆی دروستبوونی خاڵی سپی لەسەر ددانەکان، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا زۆربەی منداڵەکان توشی ئەم حاڵەتە نابن، ئەم حاڵەتە کاتێک ڕودەدات کە منداڵەکە لە خوار تەمەنی 8 ساڵەوە بێت و ڕێژەیەکی زۆر لە فلۆراید وەربگرێت لەکاتی گەشەی ددانەکانی.
بۆیە پێویستە لە لایەن پزیشکی ددانەوە ڕێژەی بەکارهێنانی فلۆراید بۆ منداڵەکە دیاری بکرێت.



ئامادەکردنی:دیلاڤ عەتا
dexterity medical organization

Post a Comment

ئووپس!!
هوسا دیارە خەلەتیەک د پەیوەندییا تە یا ئینتەرنێتێ هەیە. هیڤیە ئینتەرنێتێ خو چاک بکە دا کو بشیێ بەردەوامیێ بدەیە دیتنا بابەتان.
قەبوول کرنا پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز)
ئەم پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز) ل سەر ڤی مالپەری بکادئینن دا کو هاتوچوویا تە شیکار بکەین و بیرا مە ب بابەتێن تایبەتێن تە بهێت و سەربورا تە ل سەر مالپەرێ باشتر بکەین