- مه‌به‌ست و سوود له شۆردنی ئاژه‌ڵ ؟
- له چ كاتێكی ساڵدا پێویسته ئه‌نجام بدرێت ؟
- هه‌نگاوه‌كانی شۆرینی ئاژه‌ڵ ؟
- چۆنیه‌تی ئاماده‌كردنی ئاژه‌ڵه‌كه بۆ شۆرین ؟
- ئاژه‌ڵ له هه‌ر ته‌مه‌نێكدا بێت و هه‌ر چۆنێك بێت ئه‌كرێت بشۆرێت و بكرێته ناو حه‌وزی شۆرین ؟
- له كاتی ڕوودانی ژه‌هراویبوون پێویسته چی بكرێت ؟
✅مه‌به‌ست له شۆردنی ئاژه‌ڵ بۆ پاكبوونه‌وه و كوشتنی مشه‌خۆره ده‌ره‌كیه‌كانی وه‌ك گه‌نه و پند و ئه‌سپێ🕷🦟🦗🐜 هتد... كه له‌گه‌ل هه‌بوونیان و گه‌شه‌كردنیان له‌م وه‌رزه‌ی ساڵدا ئه‌بنه هۆكار بۆ چه‌نده‌ها نه‌خۆشی و زیانگه‌یاندنێكی زۆر به ئاژه‌ڵه‌كان وه‌ك ( كه‌چه‌ڵی و گه‌ڕی و دابه‌زینی كێش و بێتاقه‌تی و كه‌م بوونه‌وه‌ی به‌رهه‌م و هه‌ڵوه‌رینی تووك و خوری و كه‌م خوێنی و شه‌لین و هتد...)
✅گونجاو ترین كات بۆ شۆردنی ئاژه‌ڵ كۆتایی به‌هار و سه‌ره‌تای هاوینه واته له‌و كاته‌ی ئێستا تیایداین گونجاوترین كاته .
وا باشتره له رۆژێكی خۆره‌تاو و له به‌یانیه‌كی زوودا پاش ئاودانیان ده‌ست بكرێت به شۆردنیان بۆ ئه‌وه‌ی له كاتی تێكردنیان له ناو حه‌وزی شۆرین تێنوو نه‌بن ئاو نه‌خۆنه‌وه له حه‌وزه‌كه تا تووشی ژه‌هراویبوون نه‌بن . وه پێویسته ته‌واوی لاشه‌یان نقووم بكرێت له حه‌وزه‌كه‌دا كه ده‌رمانی تایبه‌تی به شۆردنی ئاژه‌ڵ تێكراوه وه‌ك ( Deltamethrin , Malathion , ....)
پاش هاتنه‌ده‌ره‌وه‌یان له ناو حه‌وزی شۆرین وا باشتره بۆ ماوه‌ی ( 30 ) خوله‌ك له‌ناو شوێنێكی تایبه‌ت له نزیك حه‌وزه‌كه كۆبكرێنه‌وه تا وشك ده‌بنه‌وه .
✅وه ئه‌وه‌ی پێویسته ئاگاداری بین جیاكردنه‌وه‌ی ئاژه‌ڵی ناساغ و نه‌خۆش و ئاوسه له ئاژه‌ڵه‌كانی تر تا زیانیان پێنه‌گات .
✅له كاتی خواردنه‌وه و چوونه ژووره‌وه‌ی ده‌رمانی شۆرین ئه‌بێته هۆی ژه‌هراویبوون و ئه‌گه‌ر زوو فریای نه‌كه‌وی له‌وانه‌یه به مردن كۆتایی پێبێت وه له كاتی ڕوودانی ژه‌هراویبوون پێویسته به زووترین كات له لایان ڤێتێرنه‌ریه‌وه چاره‌سه‌ر بكرێت به پێدانی ده‌رمانی دژه ژه‌هر .
♻️پێویسته ماوه‌ی نێوان ده‌رزی ژێر پێست ( ivermectin ) 💉و پرۆسه‌ی شۆرینی ئاژه‌ڵ به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه ( 10 بۆ 14 ) ڕۆژ به‌ینیان هه‌بێت و وه نابێت به‌یه‌كه‌وه ئه‌نجام بدرێن .
🔰ڕێنمایه‌ك بۆ ئاژه‌ڵدارانی خۆشه‌ویست ئێستا كاتی شۆرینی ئاژه‌ڵه‌كانه و به هیچ جۆرێك كه‌م ته‌رخه‌می لێمه‌كه‌ن و بێجگه له شۆرینیشیان پێویسته ( حه‌سار و هۆری ) ئاژه‌ڵه‌كانیش به ته‌واوی بڕشیندرێت بۆ دووربوون و خۆپارێزی له گه‌شه‌نه‌كردنی مشه‌خۆره ده‌ره‌كییه‌كان كه زیانێكی زۆر له ئاژه‌ڵه‌كانمان ئه‌ده‌ن .
ئاماده‌كردنی: بڕیار علی
dexterity medical organization
