وەبەرهێنانێ د خو دا بکە، و فێربوونێ بکە کارەکێ روژانە. ئەڤروکە دەسپێبکە و زانستێ بکە هەڤالێ خو یێ هەرجار. تیلیگرامێ مە

پەڵەی جیاوازی سەر پێست: دیاردەی گۆڕانی ڕەنگی پێست


دیاردەی گۆڕانی ڕەنگی پێست - Pityriasis Versicolor Or tinea versicolour
ووشەی pityriasis لە یۆنانی کۆندا بۆ ئەو جۆرە زیندەوەرەیان بەکارهێناوە کەلەسەر دانەوێڵە دەژیت و دەبێتە هۆی پەڵە دروست کردن بە پارچەکردنیان. versicolor واتە گۆڕانی ڕەنگ لە خاڵێکدا چونکە پەڵەی جیاواز لەسەر بەشەکانی پێست دروست دەکات. ئەم ناوە یۆنانین بەڵام بە ئینگلیزی بەم حاڵەتە دەوترێ tinea versicolor ؛ ئەم ووشەش بۆ جۆرە کرمێک بەکارهاتوە پێی وتراوە کرمی ئەڵقەیی (ringworm) یان (bookworm) ئەو جۆرە کرمەی لەسەر خواردنی کاغەز و پەڕەی کتێب دەژی و لە شوێن و خاڵی جیاواز کاغەزەکە کون دەکا بەمەش پەڵە و شوێنپەنجە جێدێڵێت. 
جا لە ئێستادا بە زۆربەی ئەو حاڵەتانەی دەبنە هۆی گۆڕانی ڕەنگی پێست بەکاردێت، ئەم دیاردەیە بەزۆری بەهۆی کەڕووەکانەوە دروست دەبێت، بەتایبەت جۆری (Malassezia spp) کە بە حاڵەتی ئاسایی لە جەستەی ئینساندا هەن بەڵام هەرکات بۆی هەڵکەوت دژی جەستە دەوەستێتەوە. 

نیشانەکانی چین ؟ 

بەزۆری لە بەشی سەرەوەی جەستە بەتایبەت پشت و سک و دەستەکان و مل و ڕوخسار دروست دەبێت. پەڵەی هەمەجۆر لە پەمەییەوە بەرەو ڕەنگی قاوەیی دروست دەکەن تەنانەت ڕەشیش، دەشکرێت ڕەنگەکان حاڵ یان تۆخ بن. هەندێ کەس ڕاپۆرتیان داوە کە ئەزمونی خورانێکی توند کردوە لە پێستیاندا. بەڵام بەشێوەیەکی گشتی ئەم دیاردەیە بێ نیشانەیە و باوترین شێوەی دەرکەوتنی ڕەنگی هەمەجۆر بە ئاستی جیاواز.

شێوازی بڵاوبونەوەی حاڵەتەکە لە تاکەکاندا

ئەم حاڵەتە بەزۆری لە هەرزەکار و گەنجە تازە پێگەیشتوەکاندا دەبینرێت لەبەر ئەوەی ئەم وردە زیندەوەرەوە پێویستی بە چەوریە بۆ ئەوەی بڵاو بێتەوە، جا لە منداڵی تازە لەدایکبوو، وە پیرەکاندا چەوری زۆر کەم هەیە بۆیە لەواندا کەمتر دەبینرێت. هەرکات Sebum واتە چەوری لە چەوریەڕژێنەکاندا گەیشتە ئەوپەڕی ئاستی ئەوە باشترین ژینگەیە بۆ بڵاوبونەوەی ئەم وردە زیندەوەرە. 

چارەسەرکردن

باشترین دەمان بەکاربێت بۆ ئەم حاڵەتە بریتیە لە 
Topical or oral amtifungal agents
دەرمانە لۆکاڵی و هەرسیە دژە کەڕوویەکان.
سەرەتا topical antifungal ڕاستەوخۆ کار لەسەر ئەم وردە زیندەوەرە یان ئەم پەڵانە ناکەن بەڵکو لەڕێگەی فیزیکی و کیمیاییەوە دەبنە هۆی لابردنی شانە مردووەکانی پێست.  
ئینجا oral treatment بۆ نەخۆش زۆر باشە چونکە ئاسان بەکاردێت لەڕێگەی دەمەوە، وە نەخۆش عەزێت نادات. 

ڕێگریکردن و خۆپاراستن لەم حاڵەتە 

هەندێ دەرمان هەیە بۆ سەر پێست بەشێوەی کرێم و جێل کە پزیشک بۆ نەخۆشی دەنوسێت کە یەکجار یان دووجار لە مانگێکدا بەکاریبێنێت ئەوکاتەی کە توشی نەبوە یان دوای ڕزگاربون لەم حاڵەتە بۆ ئەوەی دووبارە دەرنەکەوێتەوە. وەکو فلوکۆنازۆڵ و ئیتراکۆنازۆڵ ... 



دانیار عثمان عزیز - کۆلێجی پەرستاری
dexterity medical organization


سەرچاوە: 
European Academy of dermatology and venereology JEADV, 16, 19 - 33.

إرسال تعليق

ئووپس!!
هوسا دیارە خەلەتیەک د پەیوەندییا تە یا ئینتەرنێتێ هەیە. هیڤیە ئینتەرنێتێ خو چاک بکە دا کو بشیێ بەردەوامیێ بدەیە دیتنا بابەتان.
قەبوول کرنا پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز)
ئەم پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز) ل سەر ڤی مالپەری بکادئینن دا کو هاتوچوویا تە شیکار بکەین و بیرا مە ب بابەتێن تایبەتێن تە بهێت و سەربورا تە ل سەر مالپەرێ باشتر بکەین