نەخۆشییەکی زۆر بڵاوە لە کوردستان،هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ بەکتریایەک کە پێیدەوترێت(Clostridium) توشی زۆربەی جۆرەکانی ئاژەڵ دەبێت بە تایبەتیش(مەڕو بزن) وە هەروەها مرۆڤیش تووشدەکات ئەم نەخۆشیە زیاتر لەوەرزە ساردەکاندا تەشەنە دەکات و زیان بە تەندروستی ئاژەڵ دەگەیەنێت.
لەهەندێک شوێن پێیدەوترێت(بەلەرزە)،وە زیاتر بەکتریاکە لە ڕیخۆڵەی ئاژەڵو مرۆڤەکان گەشەدەکات زۆردەبێت و دەبێتە هۆی بەرهەمهێنانی ژەهرێکی بەهێز کە پێیدەوترێت (Exotoxin)وە چەند جۆرێکی هەیە (A,B,C,D,E).
نیشانەکانی ئەم نەخۆشییە بریتین له
- ئاژەڵی توشبوو لەناکاو مردار دەبێتەوە بەبێ دەرکەوتنی هیچ نیشانەیەک
- ڕیخۆڵەی ئاژەڵی توشبوو سوور هەڵدەگەڕێتو قەبارەی گەورە دەبێت
- بوونی بڕێکی زۆر لە شلە لەناو بۆشای سکدا
- بوونی ژمارەیەکی زۆر پەڵەی خوێن لەسەر ماسولکەکانی دڵ
- گورچیلەکان زۆر نەرم دەبنو وەکو هەویریان لێدێت (وە ئەو ئاژەڵانەی توانای مانەوەیان هەیە لەژیاندا ئەم نیشانانەیان هەیە)
- لەرزین بەشێوەیەکی زۆر و بەردەوام
- بێهێز دەبێتو توانای خواردنی نامێنێت
- نیشانەی ئازاری سکی دەبێتو ناتوانێت بەپێوە بوەستێت
- تووشی سکچونی توندوتیژ دەبێت
چارەسەرکردنی
- بەکارهێنانی ڤاکسینی (Toxoid) ساڵانە دووجار بەکاردێت
- پێدانی (نیومایسین) لەڕێگەی دەمەوە
ئامادەکردنی:عەبدوڕەحمان ئومێد بارام
dexterity medical organization
سەرچاوەکان:
1-Al_Khatib, G, (1985). Colstridium Perfringens and its diseases in Man and animals.
2-The Merck Veterinary Manual. 1998.