وەبەرهێنانێ د خو دا بکە، و فێربوونێ بکە کارەکێ روژانە. ئەڤروکە دەسپێبکە و زانستێ بکە هەڤالێ خو یێ هەرجار. تیلیگرامێ مە

شیزۆفرینییا (Schizophrenia)


یەکێکە لە نەخۆشییە دەروونیە باوەکان توشبوانی ئەم جۆرە نەخۆشییە ڕاستیەکان بە نائاسایی ئەبینن. شیزۆفریینیا دەتوانێت ببێتە هۆکاری هەندێک ناتەواوی و ئەبنۆڕماڵتی تر لە تاکدا وەک وڕێنەکردن، وەهم، یان بیرکردنەوەی زیاد لەپێویست کە  دەبێتە هۆی لەناوچوونی توانا و چالاکییەکانی تاک. 

نیشانەکان (symptoms)

شیزۆفرینییا نەخۆش توشی کێشەی بیرکردنەوە، زانین، ڕەفتارو هەست دەکات. ئازار و نیشانەکانی ئەم نەخۆشییە لە کەسێک بۆ کەسێکی تر جیاوازە بەڵام بەگشتی وەک ئاماژەی پێدرا وڕێنەکردن، وەهم،....هتد نیشانە باوەکانی شیزۆفرینیان کەدەتوانرێت بەهۆیانەوە بەئاسانی نەخۆشیەکە دەستنیشان بکرێت.

وەهم(Delusion)

کۆمەڵێک باوەڕ کە لەسەر بنەمای ناڕاستین و ناکرێت لۆژیکانەبن، بۆ نموونە وابیر بکەیتەوە کە زیانت پێبگەیەنرێت یان خەڵک بیرۆکەی خراپیان لەسەرت هەبێت و ڕقیان لێت بێت، باو ترینیان خۆت وەک کەسێکی بەناو بانگ و هەبوونی توانای لە ڕادە بەدەر بێتە پێشچاو. یەکێک لە نیشانەکانی تر واهەستبکەیت کەسێک خۆشی ئەوێیت کە ئەمە ڕاست نییە. 

وڕێنە یان هەڵوەسە(Hallucination)

بەگشتی نەخۆش دەنگی ناڕاست دەبیستێت و شتی ناڕاست ئەبینێت کە لەڕاستیا هیچ بوونیان نییە، وەک بینراوە بیستنی دەنگ باوترینیانە.

Negative Symptoms - نیشانەکانی نەرێنی

ئەم جۆرە دەگەڕێتەوە بۆ کەم توانای کەسەکە بۆ جوڵەی ئاسایی واتە هیچ توانای هەڵسووکەوتی نامێنێت. پشتگوێ خستنی دەوروبەر و کەسەنزیکەکان و لاوازی لایەنی سۆزداری دەکرێت بەڕوونی ببینرێت لێرەدا. هەروەها زۆر قورسدەبێت بۆ نەخۆش کە تێکەڵ بەکۆمەڵ ببێت بەهۆی لاوازی زمانی جەستە وەک( eye contact and facial expression).

زۆرێک نیشانەی تر هەن بەڵام ئەوانی سەرەوە باوترینن...

بیرکردنەوە لە خۆکوشتن زۆر باوە لەوکەسانەی بەدەست شیزۆفرینیاوە دەناڵێنن هەندێک جار دەکرێت حاڵەتی نەخوازراو ڕوبدات بێئەوەی خێزان و کەسە نزیکەکانیان ئاگادار بن بەڵام بەناسینەوەی نیشانەکان باشترە پیشانی پسپۆڕی نەخۆشییە دەرونیەکان بدرێن چوونکە شیزۆفرینیا دەکرێت بە نەزانراوی بمێنێتەوە. 

یەکێک لە جوانترین ئەو فیلمانەی بینیبێتم A beautiful mind ە کە باس لە زانایەکی بواری بیرکاری دەکات بەڵام شیزۆفرینیا بەربەستە لە بەردەم تواناکانیا

سەرچاوە: Mayoclinic

بەهیوای سوود



ئامادەکردن: شنیار عطا

Post a Comment

ئووپس!!
هوسا دیارە خەلەتیەک د پەیوەندییا تە یا ئینتەرنێتێ هەیە. هیڤیە ئینتەرنێتێ خو چاک بکە دا کو بشیێ بەردەوامیێ بدەیە دیتنا بابەتان.
قەبوول کرنا پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز)
ئەم پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز) ل سەر ڤی مالپەری بکادئینن دا کو هاتوچوویا تە شیکار بکەین و بیرا مە ب بابەتێن تایبەتێن تە بهێت و سەربورا تە ل سەر مالپەرێ باشتر بکەین