وەبەرهێنانێ د خو دا بکە، و فێربوونێ بکە کارەکێ روژانە. ئەڤروکە دەسپێبکە و زانستێ بکە هەڤالێ خو یێ هەرجار. تیلیگرامێ مە

هەوکردنی رەگی ددان


کاتێک ڕوو دەدات کە دەماری ددانەکەت ئیلتیهاب دەکات. بەکتریاکە لە ڕێگەی کلۆری یان درزێکەوە دەچێتە ددانەکەتەوە دەبێتە هۆی هەوکردن. ئەگەر هەوکردنی ددان بە چارەسەرنەکراوی مایەوە ئەکرێ لە داهاتوودا هەندێ کێشەو ئاڵۆزی جدی لەسەر تەندروستی لەش دروست بکات . 

نیشانەکانی هەوکردنی ددان بریتین لە:

  1. ئازارێکی توندو نەگۆر و پتەپت لە ددانەکە دروست دەبێت کە دەتوانێ بڵاو بێتەوە بۆ ئێسکی شەویلگەو مل و گوێ. 
  2. ئازار یان ناڕەحەتی لەگەڵ پلەی گەرم و سارد
  3. ئازار یان ناڕەحەتی لەکاتی جوین یان گازلێدان
  4. هەڵئاوسانی دەموچاوت، ڕوومەت یان ملت کە ڕەنگە ببێتە هۆی سەختی هەناسەدان یان قووتدان
  5. گرێی لیمف لە ژێر جاو یان لە ملتدا

هۆکارەکان :

  • هەوکردنی ددان کاتێک روودەدات کە بەکتریاکان کرۆکی ددان داگیردەکەن. کرۆک ناوەوەترین بەشی ددانەکەیە کە دەمارەکان و ملولەی خوێن لەخۆ دەگرێت.
  • بەکتریاکان دەچنە ناو کلۆری ددان  یان درزێک لە ددان و بڵاودەبنە لە ناو ڕەگەکە. بەکتریاکان دەبێتە هۆی هەڵئاوسان و هەوکردن لە بەشی خوارەوەی  ڕەگەکە.

ڕێگەگرتن :

خۆلادان لە کلۆری ددان زۆر گرنگە بۆ ڕێگرتن لە هەوکردنی ددان. گرنگی بە ددانەکانت بدە بۆ خۆلادان لە کلۆری لە ددانەکان:

  • ئاوێک بخۆنەوە کە فلوۆریدی تيدابێت.
  • ددانەکانت بۆ ماوەی دوو خولەک بەلایەنی کەم دوو جار لە ڕۆژێکدا لەگەڵ هەویری ددانی فلۆرید فڵچە بکە.
  • بەکارهێنانی پەتی ددان بۆ پاککردنەوەی نێوان ددانەکانت بە شێوەیەکی ڕۆژانە.
  • گۆرینی فڵچەی ددان بۆ هەر 3 بۆ 4 مانگ جارێک.
  • خواردنی تەندروست بخۆ، خواردنی شەکری و سنوردار بکە و سناکیش کەم بکەرەوە لە نێوان نانی ژەمدا.
  • سەردانی پزیشکی ددان بکە بە شێوەیەکی ڕێکوپێک بۆ  پشکنین و خاوێنکردنەوەی ددان



رەنگین رەحیم

dexterity medical organization

Post a Comment

ئووپس!!
هوسا دیارە خەلەتیەک د پەیوەندییا تە یا ئینتەرنێتێ هەیە. هیڤیە ئینتەرنێتێ خو چاک بکە دا کو بشیێ بەردەوامیێ بدەیە دیتنا بابەتان.
قەبوول کرنا پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز)
ئەم پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز) ل سەر ڤی مالپەری بکادئینن دا کو هاتوچوویا تە شیکار بکەین و بیرا مە ب بابەتێن تایبەتێن تە بهێت و سەربورا تە ل سەر مالپەرێ باشتر بکەین