وەبەرهێنانێ د خو دا بکە، و فێربوونێ بکە کارەکێ روژانە. ئەڤروکە دەسپێبکە و زانستێ بکە هەڤالێ خو یێ هەرجار. تیلیگرامێ مە

نەخۆشی مەقاو لەلای گیانەوەکان چییە؟


جۆرە نەخۆشیەکە زیاتر توشی ئەسپ و ماین دەبێت لەنێوان تەمەنی (3 مانگی هەتا 5 ساڵی) ئەگەری توشبوون بەم نەخۆشییە هەیە وە لە وەرزە ساردەکاندا تەشەنە دەکات وەک (پایزو زستان)، هۆکاری نەخۆشیەکە دەگەڕێتەوە بۆ بەکتریایەک کە پێی دەوترێت Streptococcus equi کە بە شێوەیەکی سەرەکی لە بەشی سەرەوەی کۆئەندامی هەناسەدان جێگیرە، دەبێتە هۆی بەرهەمهێنانی ژەهرێک کە خانەی توشبوو تێکدەشکێنێت توانای مانەوەی هەیە (6-9) ڕۆژ وەلەسەر پێستی ئاژەڵی توشبوو دەردەکەوێتو دەمێنێتەوە بۆ ماوەی (3-4)هەفتە نیشانەکان دوای (4-8) ڕۆژ لە چوونە ژورەوەی بەکتریا دەردەکەوێت بەوە دەست پێدەکات کە
  • ئاژەڵی توشبوو هیچ خواردنێک ناخوات
  • پلەی گەرمی دەگاتە 39.5 بۆ 40.5
  • لوتی ئاو دەکات وەبە ئاسانی دەبینرێت
  • توشی هەوکردنی قوڕگ دەبێت
  • توشی خنکان دەبێت
  • سەری نزم دەکاتەوە بۆ ئەوەی ئازاری کەم ببێتەوە

چارەسەرکردنی ئەم نەخۆشییە

  • پێویستە ئاژەڵی توشبوو جیا بکرێتەوە لە ئاژەڵی توشنەبوو
  • بەکارهێنانی دەرمان بەتایبەت کۆمەڵەی pencillin بۆ ماوەی 5 بۆ 7 ڕۆژی بەردەوام و لەسەر یەک
  • وە باشتر وایە لە شوێنێکی گەرم بێتو خواردنێکی پێبدرێت بە ئاسانی بتوانێت بیخوات



ئامادەکردنی:عەبدوڕەحمان ئومێد بارام
سەرچاوەکان:
  • Veterinary Medicine "1996" D.C Blood and G.A. htenderson
  • Veterinary Microbiology "1999"

Post a Comment

ئووپس!!
هوسا دیارە خەلەتیەک د پەیوەندییا تە یا ئینتەرنێتێ هەیە. هیڤیە ئینتەرنێتێ خو چاک بکە دا کو بشیێ بەردەوامیێ بدەیە دیتنا بابەتان.
قەبوول کرنا پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز)
ئەم پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز) ل سەر ڤی مالپەری بکادئینن دا کو هاتوچوویا تە شیکار بکەین و بیرا مە ب بابەتێن تایبەتێن تە بهێت و سەربورا تە ل سەر مالپەرێ باشتر بکەین