وەبەرهێنانێ د خو دا بکە، و فێربوونێ بکە کارەکێ روژانە. ئەڤروکە دەسپێبکە و زانستێ بکە هەڤالێ خو یێ هەرجار. تیلیگرامێ مە

تایبەتمەندییەکانی خەوتنی مانگا


مانگا یەکێکە لەو ئاژەڵانەی کە پێویستی بە خەوێکی کەم هەیە ، هەرچەندە ئاژەڵێکی ماڵیە بەڵام بەشێکن لەو ئاژەڵانەی کە دەبنە نێچیری نێچیرگرەکان . بۆیە بۆ مانەوەیان پشت بە خەوێکی کەم ئەبەستن و باقی کاتەکانی تریان وەستاون و ئاگاداری ژینگەکەیان دەبن.
نزیکەی (10-12) کاتژمێر پاڵدەکەون و زۆۆربەی ئەم کاتە ئیسراحەت ئەکەن و بەشێکی کەمی ئەخەون. بەنزیکەی (1-4) کاتژمێر دەخەون لەڕۆژێکدا ( مانگایەکی مامناوەند لە ڕۆژێکدا نزیکەی 4 کاتژمێر دەخەوێت ) .
مانگاکان سیفەتێکیان هەیە کە لەکاتی وەستاندا ناخەون ، بەڵکو تەنها لەکاتی پاڵکەوتن دەکەونە خەوێکی قوڵەوە ، بەڵام ڕەنگە بەلای ئاژەڵێکدا تێپەڕبووبیت ،تێبینیت کردبێت کە چاوەکانی داخستووە! ڕەنگە وا هەستت کردبێت کە خەوتووە!
نا بەڵکو ئاژەڵەکە بەئاگایە و ڕەنگە پێش ئەوەی لێشی نزیک ببیتەوە چاوەکانی بکاتەوە، لەوکاتەی کە ئاژەڵەکە بە پێوەیە چاوەکانی دادەخات و ئەچێتە حاڵەتی ئیسراحەتەوە نەوەکو خەوێکی قوڵ .
ئەوانیش وەکو مرۆڤەکان ناتوانن بە چاوی کراوەیی بخەون و ئیسراحەت بکەن تەنانەت لە خەوە کورتەکانیشدا بۆیە چاوەکانیان دادەخەن لەوکاتانەی کە دەخەون .
بۆئەوەی بەشی خۆیان بخەون و بچنە خەوێکی قوڵەوە پێویستیان بە شوێنێکی فراوانە چونکە لە شوێنی بچوکدا ناتوانن خەوی پێویست بکەن و بە تەواوی پاڵبکەون ، وە ئەگەر شوێنی فراوانیان بۆ دابین نەکرێت ئەوا ڕەنگە توشی کەم خەوی ببن کە کاریگەری هەیە لەسەر گەشەکردن و بەرهەم هێنانیان .


ئامادەکردنی : سەناریا داود
dexterity medical organization

Post a Comment

ئووپس!!
هوسا دیارە خەلەتیەک د پەیوەندییا تە یا ئینتەرنێتێ هەیە. هیڤیە ئینتەرنێتێ خو چاک بکە دا کو بشیێ بەردەوامیێ بدەیە دیتنا بابەتان.
قەبوول کرنا پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز)
ئەم پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز) ل سەر ڤی مالپەری بکادئینن دا کو هاتوچوویا تە شیکار بکەین و بیرا مە ب بابەتێن تایبەتێن تە بهێت و سەربورا تە ل سەر مالپەرێ باشتر بکەین