وەبەرهێنانێ د خو دا بکە، و فێربوونێ بکە کارەکێ روژانە. ئەڤروکە دەسپێبکە و زانستێ بکە هەڤالێ خو یێ هەرجار. تیلیگرامێ مە

لەمەودوا پاراسیتامۆڵ مەخۆ


بەبڵاوترین دەرمامی ئازارشکێن لە جیهاندا ،توشی سەرئێشەیەکی ناخۆش بوویت؟ئەژنۆکانت دێشێ؟ئازاری پشتت هەیە؟ لەوکاتانەدا بەلایەنی زۆرەوە دەست درێژ دەکەیت بۆ دەرمانی پاراسیتامۆڵ ،دوای نیو سەعاتی دیکە هەسی بەباشبوون دەکەیت ،بەڵام ئایا وایە؟
لەڕاستیدا ئەو دەرمانە ئەوەنە بەکەڵک و بێ زیان نییە وەک خەڵکی بیری لێ دەکاتەوە! چەند لێکۆڵینەوەیەک ئەوەیان پیشانداوە کە بەردەوام بەکارهێنانی پاراسیتامۆڵ بۆ ماوەیەکی زۆر ،لەوانەیە ببێتە هۆکارێک بۆ خوێنبەربوونی ناوەکی بەڵام پشتگوێخراون بەبیانوی ئەوەی کە ناتەواون .لەساڵی 2011 مایکڵ دۆرتی لە نەخۆشخانەی نۆتینگهام ستی بەریتانیا،لێکۆڵیەنەوەیەکی لەسەر ئەو بابەتە کرد کە زۆر سەخت بوو پشتگوێ بخرێت .دۆرتی پێداچونی لەسەر 829 کەس کردبوو کە ئازاری ئەژنۆیان هەبوو ،جۆرە ئازارێکیان هەبوو کە قۆناغە سەرەتاییەکانی “ئارترۆز”ی پیشاندەدا. ئەو کەسانە دابەشکرابوون بەسەر سێ گروپدا ،گروپی یەکەم پاراسیتامۆڵ و دووەم ئەبرۆفین و سێیەم تێکەڵاوی هەردوو دەرمانەکەیان پێ درابوو بە ڕێژەیەکی کەم تا زۆر .

پاراسیتامۆڵ یەکەمین دەرمامە کە زۆربەی پزیشکەکان ڕووی تێدەکەن بۆ نەخۆشییەکانی وەک ئارترۆز ،بەڵام کاتێک دۆرتی سەیری ئەنجامەکانی تاقیکردنەوەی خوێنی ئەو نەخۆشانەی کرد کە بۆ مەبەستی ئەزموونەکەی چاودێری دەکردن ،زۆر سەرسام بوو ! ئەو نەخۆشانەی کە دەرمانی پاراسیتامۆڵیان بەکارهێنابوو ئاستی هیمۆگڵۆبین بەشێوەیەکی زۆر خێرا  دابەزیبوو ، لەوەش خراپتر ئەندازەی خرۆکەسورەکان بچوکتر و بێڕەنگتر ببۆوە!! تاکە شیکردنەوە بۆ ئەوەش ئەوەیە کە ئەو نەخۆشانە توشی خوێنبەربوونی ناوەکی بوون،دوای سێ مانگ وا دەردەکەوت کە 1/5ی ئەو نەخۆشانە خوێنیان لەدەست داوە واتە نزیەکەی 400 ملیلتر خوێن ،ئەو ڕێژەیەش بەئەندازەی هەمان ڕێژەیە کە کەسێک توشی هەمان جۆرە نەخۆشی بوور و لە جیاتی پاراسیتامۆڵ،دەرمانی ئەبرۆفینی بەکارهێنابێت ،تاکە جیاموازی ئەوەیە کە ئەو کەسانەی ئەبرۆفینیان بەکارهێناوە هەستیان بە ئەزاری کەمتر کردووە.

لەناو ئەو گروپەی کە هەردوو دەرمانەکەیان بەکارهێناوە ،دوای سێ مانگ ،ڕێژەی لەدەستدانی هیمۆگڵۆبین زۆر سەرنجڕاکێشتر بوو :لەسەدا حەوتیان بەئەندازەی هیمۆگڵۆبینی دوو یونتی خوێن ،هیمحگڵۆبینیان لەدەستدابوو. ئەوەی دەرکەوت لەو لێکۆڵینەوەیەدا ئەوەبوو کە بەکارهێنانی پاراسیتامۆڵ بۆ ماوەیەکی دوورودرێژ ،بەئەندازەی دەرمانەکانی دیکەی وەک ئەسپرین و ئەبرۆفین مەترسیدارە بۆ تێکدانی گەدە.

لەگەڵ ئەوەشدا لەسەر بەستە حەبەکان بە ئاشکرا دیاریکراوە کە بۆ هەر ڕۆژێک واتە 24 کاتژمێر ،ڕێژەی بەکارهێنانی پاراسیتامۆڵ لە 3 بۆ 4 گرام یا 5 بۆ شەش دەنکە حەبی 500 گرامی نابێ زیاتر بێ (ئەمە بۆ کەسێکی پێگەیشتوو)بەڵام هەندێک کەس کە پێیان وایە بێزیانە لەو ڕێژەیە زیاتر بەکاردەهێنێت.بێگومان ئەم ڕێژەیە بۆ ئەو کەسانەی کە کێشەی جگەریان هەیە مەترسی تەندروستیان بۆ دروستدەکات ،بەڵام ئایا ئەو کێشانەی باسمکردن ئەوەندە مەترسیدارن بۆسەر تەنردوستی گشتی کۆمەڵگە ،بەگشتی؟!لەگەڵ ئەوەشدا ئەم دەرمانە زۆر بەرز نرخێندراوە لەلایەن بەرپرسە تەندروستیەکانەوە ،لەلایەکی دیکەشەوە لێکۆڵینەوە بەردەوامە لەسەر ئەوەی کە بتوانرێ چاکسازی کیمیای بکرێ لەو دەرمانەدا بەڵام تا ئەو کاتە پێویستە بە ئاگاییەوە بەکاریبهێنین بەتایبەتی بۆ ئەو ئازارانەی کە بەردەوام لەگەڵماندایە
تەندروستی جوانییە
باشترین تەندروستیش..باشترین جوانییە



سێنک نەوزاد
dexterity medical organization

Post a Comment

ئووپس!!
هوسا دیارە خەلەتیەک د پەیوەندییا تە یا ئینتەرنێتێ هەیە. هیڤیە ئینتەرنێتێ خو چاک بکە دا کو بشیێ بەردەوامیێ بدەیە دیتنا بابەتان.
قەبوول کرنا پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز)
ئەم پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز) ل سەر ڤی مالپەری بکادئینن دا کو هاتوچوویا تە شیکار بکەین و بیرا مە ب بابەتێن تایبەتێن تە بهێت و سەربورا تە ل سەر مالپەرێ باشتر بکەین