وەبەرهێنانێ د خو دا بکە، و فێربوونێ بکە کارەکێ روژانە. ئەڤروکە دەسپێبکە و زانستێ بکە هەڤالێ خو یێ هەرجار. تیلیگرامێ مە

بیلبیلەی قوچەکی (keratoconus) چییە؟


نەخۆشیەکی چاوە کە تیایدا ڕووی بیلبیلەی چاو تەنک دەبێت و ھەڵدەئاوسێت. 
چینی ناوەڕاست کە ئەستوورترین بەشی بیلبیلەیە زۆرینەی پێکدێت لە ئاو و ئەو پڕۆتینەی ناودەبرێ بە کۆلاجین ، کۆلاجین وا لە کۆڕنیە دەکات کە بەھێز و نەرم بێت و یارمەتی پاراستنی دەدات و شێوەیەکی ڕێک و پێک بە بیلبیلە دەبەخشێت . 
لەگەڵ بوونی نەخۆشی (keratoconus) بیلبیلە تەنک دەبێت و ھەڵدەئاوسێت و شێوەی قوچەکی ناڕێک وەردەگرێ ، لە ئەنجامدا زۆربەی کات دەبێتەھۆی لە دەستدانی بینین .

ھۆکارەکانی (keratoconus) چییە؟

  1. ھۆکاری بۆماوەیی.
  2. ھەوکردنی درێژخایەنی چاو.
  3. زۆر سڕینەوە و لەدەستدانی چاو.
  4. تەمەن.

نیشانەکانی (keratoconus) چین؟

  1. قورسی بینین لە شەودا.
  2. بێزاربوونی چاو و سەرئێشەی پەیوەست بە ئازاری چاو.
  3. زیادبوونی ھەستیاری بە ڕووناکی درەوشاوە.
  4. لەناکاو خراپ بوونی ئاستی بینین .

چۆن (keratoconus) دیاری دەکرێت؟

  1. لە ڕێگەی شێوەی بیلبیلەی چاو .
  2. لە ڕێگەی تاقیکردنەوەی سەیرکردنی گڵۆپ.
  3. pachymetry ( ئامێرێکە بەکاردێ بۆ پێوانی ئەستووری شتەکان).

چارەسەری (keratoconus) چییە ؟

  1. corneal collagen crosslinking(جۆرێکی نوێی لەیزەری چاوە).
  2. corneal graft surgery (نەشتەرگەری پێکھاتەی بیلبیلە).
  3. چاویلکە.


 ئاماده‌كردن/شه‌یما فتاح

dexterity medical organization

إرسال تعليق

ئووپس!!
هوسا دیارە خەلەتیەک د پەیوەندییا تە یا ئینتەرنێتێ هەیە. هیڤیە ئینتەرنێتێ خو چاک بکە دا کو بشیێ بەردەوامیێ بدەیە دیتنا بابەتان.
قەبوول کرنا پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز)
ئەم پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز) ل سەر ڤی مالپەری بکادئینن دا کو هاتوچوویا تە شیکار بکەین و بیرا مە ب بابەتێن تایبەتێن تە بهێت و سەربورا تە ل سەر مالپەرێ باشتر بکەین