وەبەرهێنانێ د خو دا بکە، و فێربوونێ بکە کارەکێ روژانە. ئەڤروکە دەسپێبکە و زانستێ بکە هەڤالێ خو یێ هەرجار. تیلیگرامێ مە

نەخۆشیەکانی ددان کامانەن؟


کۆمەڵێك کێشەھەن کەڕووبەڕووی ددانەکانمان دەبنەوە و کاریگەریان لەسەری دەبێت لەوانە:

1- کلۆربوونی ددان، کاتێك کە چینی سەرەوەی ددان زیانی پێدەگات لەکاتی چارەسەرنەکردنی یان درەنگ چارەسەرکردنی دەبێتە ھۆی دروستبوونی درز و بۆشایی زیاتر لەناو ددانەکە.
2- ھەوکردنی ددان، برێکی زۆر لە جەرەحەت (صدید) لەناویدا کۆدەبێتەوە، بەزۆری بەھۆی زیندەوەرە وردبینەکانەوە دەبێت بەتایبەت بەکتریا.
3- دەرنەھاتنی ددان، ھەموو ددانەکان لە تەمەنێکی دیاریکراودا دەردەکەون، بەڵام لە ئەگەری دەرنەکەوتنی لەوانەیە توشی کێشەت بکات، بەزۆری ددانی ژیری کە (wisdom teeth)ـە دەرناکەوێت و لەناو ئێسك یان لە شانەی دەوروبەری ددان (پووك) دا دەمێنێتەوە.
4- نارێکی و ناتەواوی لە شوێنی ددانەکان، کە دەبێتە ھۆی نەکەوتنە سەریەکی ددانەکانی سەرەوه و خوارەوە (malocclusion) لەکاتی ئەنجامدانی فرمانەکان.
5- زۆرجاریش لەکاتی ڕووداوێکی لەناکاو ددانەکان توشی شکان دەبن.

ھۆکارە سەرەکییەکانی نەخۆشی ددان

بەشێوەیەکی گشتی ھۆکارەکان جیاوازن بەگوێرەی نەخۆشییەکان، ئەمە جگەلەوەی زۆرجار نەخۆشییەکان بۆماوەییانە دەمێننەوە وەک نارێکی ددان، یاخود لەکاتی ڕووداوێك توشی دەبیت.
نیشانەکانی ناتەندروستی ددان
بەھەمان شێوە بەگوێرەی کێشەو نەخۆشییەکان جیاوازە، بەڵام بەشێوەیەکی گشتی ئەم نیشانانە دەردەکەون لەکاتی بوونی ھەر کێشەیەك:
  • ئازاری ددان
  • گۆڕانی ڕەنگ یان شێوەی ددان
  • نەمان و کەمبوونەوەی بەردەوام لە چینی ددان

چۆن دەستنیشانی نەخۆشییەکان دەکرێت ؟

بەشێوەیەکی گشتی دکتۆری ددان ھەموو نیشانەکان لەبەرچاودەگرێت، و لەڕێگەی ئامێری تایبەتەوە تاقیکردنەوەکان ئەنجام دەدات، زۆرجار لەوانەیە پێویست بە تیشکی ددانX-ray بکات .

چارەسەری نەخۆشییەکانی ددان

بێگومان باشترین چارەسەر لەدوای دەستنیشانکردنێکی زۆر گونجاو بۆ کێشەکان جێبەجێ دەکرێت، بەشێک لە ڕێگاکانی چارەسەرکردن:
  • پڕکردنەوەی ددان، لەئەگەری دروستبوونی بۆشایی.
  • دەمار بڕین، یەکێک لەچارەسەرە باوەکانە کاتێک کە کڕۆکی ددان توشی ھەوکردن دەبێت.
  • دەرھێنانی ددان، زۆرجار بۆ چارەسەر کردنی وەک ڕاست کردنەوەی ددان پێویستە یان کاتێك ددانی دەرنەھاتوو لەناو ئێسك یان پووکدا ئازاری بۆ دروست دەبێت.

چۆن ددانەکان بە تەندروستی بھێڵمەوە ؟

چاکترین ڕێگا بۆ ھێشتنەوەی ددانەکان بە تەندروستی، گرینگیدانە بە ددانەکان لەڕێگەی:
  • شوشتنی ددانەکان لە ڕۆژێکدا دووجار، زیاتر بە بەکارھێنانی ئەو ھەویری ددانانەی کە ئایۆنی فلۆری زیاترە.
  • خاوێن کردنەوەی بۆشایی نێوان ددانەکان، بە بەکارھێنانی داو.
  • کۆنتڕۆڵ کردنی ئەو خواردن و خواردنەوانەی ڕێژەی شەکریان بەرزە.
  • دورکەوتنەوە لە جگەرەکێشان و جووینی تووتن.
  • سەردانی کردنی پزیشکی ددانی پسپۆڕ لەماوەی دیاریکراودا.



ئامادەکردنی:-
ریان عبدالخالق سلێمان
dexterity medical organization

Post a Comment

ئووپس!!
هوسا دیارە خەلەتیەک د پەیوەندییا تە یا ئینتەرنێتێ هەیە. هیڤیە ئینتەرنێتێ خو چاک بکە دا کو بشیێ بەردەوامیێ بدەیە دیتنا بابەتان.
قەبوول کرنا پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز)
ئەم پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز) ل سەر ڤی مالپەری بکادئینن دا کو هاتوچوویا تە شیکار بکەین و بیرا مە ب بابەتێن تایبەتێن تە بهێت و سەربورا تە ل سەر مالپەرێ باشتر بکەین