هەندێک کەس لەوانەیە تێبینی بەرزبوونەوەی ئاستی کێشەکانیان بکەن لە کاتی وەرگرتنی دەرمانەکان،شتەکە سەرسوڕهێنەر نیە، کە زۆرێک لە دەرمانەکان دەتوانن ببنە هۆی کێش زیادکردن :
گرنگترینیان ئەمانەن
1. دژە خەمۆکی و دڵەڕاوکێ
زۆر دەرمانی دژە خەمۆکی و دڵەڕاوکێ هەیە کە نموونەی ئەو دەرمانانەن کە دەبنە هۆی زیادبوونی کێش لەوانە:
- 1) پارۆکسێتین ( Paroxetine )
یەکێکە لە چارەسەرە باوەکان بۆ دڵەڕاوکێ و خەمۆکی, بەڵام ئەگەر لە کاتی بەکارهێنانیدا کێشت پەیدا کرد، دەتوانیت قسە لەگەڵ پزیشک بکەیت دەربارەی جێگرتنەوەی بە ڕێگریکەرانی سیرۆتۆنین (SSRI) چونکە ئەوان دژی کێش زیادکردنن
- 2) ئامیتریپتیلین (Amitriptyline)
دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی کێش زیاتر لە ئەوانی تر، چونکە کاردەکاتە سەر گواستنەوەی دەمار کە دەبێتە هۆی زیادبوونی هەوەسی خواردن، و زیادەڕەوی دەتوانێت زیان بە دڵ بگەیەنێت، ئەو کەسانەی کە ئەمریتریبتیلین دەخۆن بۆ چارەسەرکردنی شەقیقە پەیوەست بە خەمۆکی زیاتر لە 5٪ ی کێشیان لە ماوەی 26 هەفتەدا زیادی کرد
2. دەرمانەکانی ژانەسەر و دەست بەسەرداگرتن
زۆر جۆر دەرمان هەیە کە بۆ هەڵچوونی دەماری و ژانی نيوەى سەر بەکاردێت، هەرچۆنێک بێت، ئەم دەرمانانە لەوانەیە کاریگەری لەسەر دروست کردنی پرۆتینەکان هەبێت کە کاریگەری لەسەر هەڕەمی خۆراکی دەبێت، ئەمەش دەبێتە هۆی زیادبوونی کێش، بۆیە دەرمانی سەرئێشە و دەرمانی دەستبەسەرداگرتن نمونەی ئەو دەرمانانە کە کێش زیاددەکەن
3. دەرمانەکانی شەکرە
دەرمانەکانی شەکرە وەک سولفۆنیلوریا هانی بەرهەمهێنانی ئەنسۆلین یان چالاکی دەکات و شەکر لە خوێن کەم دەکاتەوە و لەوانەیە هەوەسی خواردن زیاد بکات.
بەکارهێنانی ئەنسۆلین خۆی کێش زیاد دەکات، تێبینی ئەوا کراوە کە ئەو کەسانە کە ئەنسۆلین وەردەگرن نزیکەی ۱۱ کیلۆگرامیان لە کێشیان زیادکردووە
4.دەرمانەکان بۆ چارەسەرکردنی فشاری بەرزی خوێن
بلۆککەرەکانی بێتا یەکێکن لە گرنگترین دەرمانەکان کە بۆ چارەسەرکردنی فشاری بەرزی خوێن بەکاردێت بەتایبەتی لە بەساڵاچوواندا بەڵام ئەو کەسانەی ئەم جۆرە دەرمانە وەردەگرن دۆزراونەتەوە کە لەماوەی مانگی یەکەمی بەکارهێناندا نزیکەی 5 کیلۆگرامیان بەدەست هێناوە
5.دژە هیستامینەکان
دەرمانەن کە کێش زیاددەکەن، کە بۆ چارەسەرکردنی هەستیاری وەرزی بەکاردێت، لەوانەیە بەبێ ڕاچیتەی پزیشک بکڕیت، بەڵام ئەمە مانای ئەوە نییە کە تۆ بەبێ چاودێری پزیشکی و بێ ئاگاداری بیبەیت، چونکە ئەو دەرمانانەن دەبنە هۆی زیادبوونی کێش و چەندین کێشی تر ئەگەر بە زیادەڕەوی وەربگرێت
6. ئەو دەرمانانەی کە کۆرتیزۆنی تێدایە
دەرمانەکانی کۆرتیزۆن Cortisone دەبێتە هۆی هێشتنەوەی شل لە لەشدا بە گشتی و لە ناوچەی سک بە تایبەتی، ئەمەش دەبێتە هۆی زیادبوونی کێش
علي ئەنوەر
dexterity medical organization