وەبەرهێنانێ د خو دا بکە، و فێربوونێ بکە کارەکێ روژانە. ئەڤروکە دەسپێبکە و زانستێ بکە هەڤالێ خو یێ هەرجار. تیلیگرامێ مە

کیفی پاراستنی ددانی منداڵان چیە؟


دەتەوێ ددانی مندالەکەت بپارێزی پێش ئەوەی کلۆر ببێت؟! کیفی پاراستن بریتیە لە کیفێکی ستیل کە بۆ پاراستنی ددانی مندالان دەدەنرێت و پارێزگاری لە ددانەکە دەکات لە کلۆربوون و شکان ،لە تەمەنی دوو ساڵیەوە ئەم کیفە دەتوانرێ و پێویستە بۆ ددانی مندالان دابنرێ بۆ ئەوەی بە دووربن لە کلۆری و ئازاری ددان.

بۆ کام مندالانە زۆر پێویستە دابنرێت؟

  1. ئەگەر بۆماوەیی دایک و باوکەکە ددانیان لاواز بوو و ھەستیان کرد مندالەکەشیان ددانی زوو کلۆر دەبێت و بۆماوە کاریگەری لەسەرە ،ئەم کیفە ستیلە رێگایەکی پاراستنی زۆر باشە بۆ ددانی مندالەکەتان.
  2. ئەگەر منداڵەکەت ھەستدەکەیت ئیھمالە لە ددان شۆردن و جوان ددانی ناشوات واباشە لە تەمەنی دوو ساڵیەوە ئەم کیفە بۆ ددانەکانی دابنێیت.
  3. بۆ ئەو مندالانەی دەرمان و قەترە و شروبی زۆر بەکاردێنن.
  4. بۆ ئەو مندالانەی ھەندێ کێشەی تەندروستیان ھەیە لە رووی جەستەیی و دەماری و ناتوانن پاک و خاوێنی ددانیان باش بپارێزن.

ئایا ئەم کیفە ستیلە ھیچ زیانێکی ھەیە بۆ تەندروستی منداڵ؟

لە رووی زانستیەوە ھیچ زیانێکی نیە بۆ مندال و زۆر تەندروستە ،تەنھا بۆ ئەو مندالانە ناکرێ بەکاربھێنرێ کە ھەستیاریان ھەیە بە مادەی ستیل .
کیفی ستیل ی ددانی مندالان دەتوانرێ بۆ ددانی ھەمیشەیی و ددانە شیرییەکانیش بەکاربھێنرێت ،و بەلام لە زۆر بەی کاتدا بۆ خرێنەی ددانی شیرییەکان بەکاردەھێنرێ و ئەویش لەبەر ئەوەی ئەم ددانانە زیاتر مەترسی کلۆربوونیان ھەیە و ھەروەھا پێویستە بە تەندرووستی بمێنەوە تا سەروو تەمەنی ١٢ سالی تا ددانە ھەمیشەییەکان دێن و شوێنیان دەگرنەوە و نابێ بە ھیچ شێوەیەک ئەم ددانە شیرییانە پێش کاتی خۆیان بکێشرێن .

تێبینی

  1. دانانی ئەم کیفی پاراستنە وەکو کیفی ئاسایی نیە کە بۆ ددانی کەسی پێگەیشتوو بەکاردێت ،ئەم کیفە لە رووی نرخەوە زۆر ھەرزانترە و لە کاتی دانانی بۆ مندال ھیچ ئازار و نارەحەتیەکی نیە و کاتێکی زۆر ناخایەنێ و لەگەل ھەموو ئەمانەشدا ددانەکە بە تەندروستی دەھێلێتەوە و ناھێلێ کلۆر بێت.
  2. ئەگەر منداڵێک ئەم کیفە ستیلەی بۆ دابنرێ مانای ئەوە نیە.. ،کە پێویست ناکات چیتر ددانی بشوات !!!
دایکان و باوکان پێویستە بەردەوام مندالەکەتان رابێنن لەسەر پاک راگرتنی دەم و ددانەکانیان.


د.تروسکە عبداللە
dexterity medical organization

إرسال تعليق

ئووپس!!
هوسا دیارە خەلەتیەک د پەیوەندییا تە یا ئینتەرنێتێ هەیە. هیڤیە ئینتەرنێتێ خو چاک بکە دا کو بشیێ بەردەوامیێ بدەیە دیتنا بابەتان.
قەبوول کرنا پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز)
ئەم پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز) ل سەر ڤی مالپەری بکادئینن دا کو هاتوچوویا تە شیکار بکەین و بیرا مە ب بابەتێن تایبەتێن تە بهێت و سەربورا تە ل سەر مالپەرێ باشتر بکەین