وەبەرهێنانێ د خو دا بکە، و فێربوونێ بکە کارەکێ روژانە. ئەڤروکە دەسپێبکە و زانستێ بکە هەڤالێ خو یێ هەرجار. تیلیگرامێ مە

دەرمانی ئیبوپرۆفین - Ibuprofen


دەرمانێکە سەر بەکۆمەڵەی (NSAID) بەکاردەهێندرێت بۆ نەهێشتنی ئازار، تا و هەوکردن
یەکێکە لە باوترین دەرمانەکان کەلەسەرانسەری جیهان بەکاردەهێنرێت و دەتوانرێت بەبێ ڕەچەتەی پزیشکی بەکارهێنرێت (OTC). بەڵام ئەمیش وەک هەر دەرمانێکی تر ڕێژەی بەکارهێنانەکەی دیاریکراوە کە بەپێی (mg/kg) میللیگرام بۆ هەر کیلۆگرامێک دیاریدەکرێ.
زۆر بەکارهێنانی دەرمانەکە بەگشتی هەڕەشە لەژیان ناکات، بەڵام لەحاڵەتە دەگمەنەکاندا کەبەڕێژەی کەمتر لە%1 دەکرێ کوژەر بێت

نیشانەکانی لەماوەی 4 کاتژمێر لەدوای بەکارهێنانی بڕێکی زۆر لە ibuprofen بەدیاردەکەوێت کە دیارترینیان بریتیە لە

  1. ژەهراویبوونی گەدە و بەشێک لە کۆئەندامی هەرس
  2. ژەهراویبوونی گورچیلە
  3. ژەهراویبوونی ناوەندە کۆئەندامی دەمار
  4. باوترین نیشانەی بریتیە لە نەخۆشی metabolic acidosis، کەتیایدا لەش ناوتوانێت پێکهاتە ترشەکان لەخوێن و شانەکان لاببات کە دەبێتەهۆی ناڕێکی لێدانی دڵ و گۆڕانی پەستانی خوێن و سستی لە سیستمی بەرگری و گۆڕانکاری لەگواستنەوەی ئۆکسجین لەنێو خوێندا.

چی بکەین لەکاتی بەکارهێنانی بڕێکی زۆری ibuprofen؟

گرنگترین شت لێرەدا ئەوەیە بەخێرای دکتۆری لێ ئاگاداربکرێتەوە، لەزۆربە حاڵەتەکاندا دەتواندرێ کاریگەریەکانی پێچەوانە بکەنەوە، کە پێویستە دکتۆرەکە سەرجەم زانیاریەکانی سەبارەت بە ڕێژەی وەرگرتنی و کاتی وەرگرتنەکە بزانێت، هەروەها پێویستە ئەوەش بزانرێت کە چ جۆرە پێکهاتەیەکی لەگەڵ وەرگرتووە

زانینی هەموو ئەمانە یارمەتیدەرێکی با دەبێت بۆ دکتۆرەکە بۆ دیاریکردنی باشترین دەرمان بۆ نەخۆشەکە



ڕووخۆش محمد حسن
dexterity medical organization

Post a Comment

ئووپس!!
هوسا دیارە خەلەتیەک د پەیوەندییا تە یا ئینتەرنێتێ هەیە. هیڤیە ئینتەرنێتێ خو چاک بکە دا کو بشیێ بەردەوامیێ بدەیە دیتنا بابەتان.
قەبوول کرنا پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز)
ئەم پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز) ل سەر ڤی مالپەری بکادئینن دا کو هاتوچوویا تە شیکار بکەین و بیرا مە ب بابەتێن تایبەتێن تە بهێت و سەربورا تە ل سەر مالپەرێ باشتر بکەین