گرنگترین تایبەتمەندی ماسی ئەوەیە کەوا تازە بێت، و تازەترین ماسی ئەوەیانە کە تازە گیراوە لێرە دەتوانی جیاوازی بکەی لە نێوان ماسی تازە و بۆگەنی، زۆر گرنگە بزانی هەتا بتوانی ماسی تازە و باش بکڕی.
- بۆنی ماسی تازە تایبەتە بە شوێنی بنەرەتی { ڕووبار، حەوزی ماسی ، بەنداو، دەریا، گۆم…} و خۆش و بێلایەنە، ماسی گەنی بۆنێکی ناخۆش و تیژی trimethylamine و بۆگەنی لێدێت.
- چاوی ماسی تازە زەق و درەوشاوەیە ، چاوی ماسی کۆن.هەوراوی و چوەتەوە ناو سەر.
- پولەکە و پێستی ماسی تازە تەڕە ، لە ماسی کۆن ئیشکە ،داپۆشراون بە سلایمی لیقی مەیلەو رەساسی و قاوەیی ، گەرچی هی ماسی تازە ڕەنگێکی جوان و زەقە.
- پێستی ماسی تازە و زیندوو تەڕە،دەبێ تووند و بە بریقەبێ تا ماسیەکە لە ژێر دەستت دەخزی . بێڕەنگی و درز لە پێستی نیشانەی بۆگەنیبوونە.
- لاشەی ماسی تازە تووند و تۆڵە و ڕەقیەکی تایبەت و شێوەیەکی تایبەتی هەیە، کە دەستی لێدەدرێ دەبێ بگەڕێتەوە شوێنی خۆی ، ماسی نەرم و رەساسی و نالاستیکی تێکچوو و خراپن.
- سکی ماسی تازە بەبریقە و ساغە، کونی کۆمی تووندە هەرچی ماسی کۆن کوونی کۆمی دەرهاتووە و زەردی قاوەییە لە ڕەنگدا
هیوادارم سوودتان بینیبێ و دووربن لە خواردنی ناتەندروست و تێکچوو.
آلاء صباح سلێمان
dexterity medical organization