وەبەرهێنانێ د خو دا بکە، و فێربوونێ بکە کارەکێ روژانە. ئەڤروکە دەسپێبکە و زانستێ بکە هەڤالێ خو یێ هەرجار. تیلیگرامێ مە

ئایا تەلی ددان زیانی هەیە؟


نارێکی ددانەکان گرفتکی گەورەیی بۆ بەشێکی خەڵکی دروستکردووە، بەدەرلەوەی تەمەنت چەندە یان ددانەکە تاکو چەند نارێکە، تەنانەت ئەگەر کەسەکە بایەخێکی زۆریش بە پاکڕاگرتنی دەموددانی بدات، بەڵام ناڕێکی ددانەکان بە نەرێنی کاردەکاتە سەر لایەنی دەروونی کەسەکەش، بەوەی جوانی دەمو ددانی و زەردەخەنەکەی شێواندووە ، جگە لە بابەتی دەرکەوتنی دەرەوە کێشە لەسەر چۆنیەتی خواردنیش درووست دەکات بەهۆی نارێکی ددانەکانەوە هێزی جوین بە یەکسانی بەسەر ددانەکاندا دابەش ناکرێت .

لێرەدا ئاماژە بە هەندێک لە سودەکانی تەلی ددان دەدەین:

  1. سیمایەکی جوانت پێ دەبەخشێ: یارمەتی باشترکردنی دەرکەوتن و ڕێکخستنی ددانەکانی ناو دەم دەدات، چونکە دیارترین تایبەتمەندی و سوودەکانی یارمەتیدەرە بۆ نزیککردنەوەی ددانەکان و داخستنی کەلێنەکانی نێوانیان و پێدانی سیمایەکی جوانتر.
  2. یارمەتیدەرە لە جوینی خۆراک بەشێوەکی باشتر.
  3. پارێزگاری لە پوک دەکات.
  4. مینای ددان دەپارێزێت.
  5. رێگری دەکات لە زوو کلۆربونی ددانەکان ئەمەش کاتێک روودەدات خۆراک لەگەل بەکتریای ناودەم و زیان بە ددان دەگەیەنن کە ئەم تەلە وەک رێگرێک تا رادەیەک کارەکات.

زیانەکانی:

  1. ئازار: ڕێژەی ئازارەکە لەسەر کەسەکە ئەزموون دەکرێت لە کەسێکەوە دەگۆڕێت بۆ کەسێک و زۆرجار ئازارەکە لە ماوەی چەند کاتژمێرێکدا دەست پێدەکات لە دانانی ئامێر یان هەموارکردنی ئامێرەکە و لە ڕۆژی یەکەمدا زیاد دەبێت و دواتر لە ماوەی 5-7 ڕۆژدا دەست بە کەمبوونەوە دەکات
  2. ژمارەی بەکتریاکان لەناو دەمدا زیاد دەکات.
  3. دەبێتە هۆی داخورانی رەگی ددان ئەگەر بە شێوەیەکی زانستی ناکرێت.
  4. روشاندنی ددان ،لەبەر ئەوە زۆر گرنگە کام پزیشک هەلەبژێری بۆ ئەم مەبەستە.
  5. ئازاری شەویلگە.

لێرەدا ئاماژە بە هەندێک رێنمای دەدەم بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت تەلی ددان بکەن یاخود کردوویانە:

  1. تەلی ددان دەبێتە هۆی کۆبوونەوەی خۆراک و بۆنی ناخۆشی دەم لەبەر ئەوەش پێویستو ئەوکەسەی تەلی ددان دەکات جیاواز لە کەسێلی ئاسای گرنگی بە دەم و ددانی بات و رۆژانە نزیک 2-3 جار یشوات بە بەکارهێنانی هەویری ددانی تایبەت بە خۆی. .
  2. بەشێوەیەکی گشتی سێ هەفتە بۆ پێنج هەفتە جارێک پێویستە سەردانی پزیشکەکەت بکەیت بە مەبەستی توندکردنەوە.(بەڵام ئەمەش لە کەسێک بۆ کەسێکی تر دەگۆرێت)
  3. بەکارهێنانی تەلی ددان وەک چارەسەرێک ماوەیەکی زۆری پێویستە جا لەبەر ئەوە نابێت نەخۆش لە ماوەیەکی کورت چاوەرێی کاریگەریەکانی بکات.
  4. پێێویستە خۆت بپارێزیت لەو خۆراکانەی رەق و جیرن.
  5. ئەو خواینکەرەوانەی کە ددان سپی ئەکەنەوە خۆتیان لێ دوربگرە ئەمەش لەبەرئەوەی یەکە رێگرە بەر هەموو بەشاکنی ددانت بکەوێ و کاتێکیش تەلەکە لادەبەیت رەنگەکەی تاریکترە وەک لەو بەشی تەلی پێوە نەبووە.
سەبارەت بەوەی لە چ تەمەنێکدا گونجاوە تەلی ددان دادەنرێ بەپێی هەندێک سەرچاوە لە نێوان تەمەنی 9 بۆ 14 ساڵی دا باشترە بۆ دانان،واتا پێش تەمەنی هەرزەکاری چونکە هێشتا ددانەکان جێگیر نەبوون،لە تەمەنی گەورەتریش دەکرێت بەڵام قورسترە چونکە ددانەکان جێگیرترن. دانانی تێلی ددانەکان لە هەر تەمەنێک بێت ئەنجامدەدرێت، بەڵام لەو کەسانەی ددان و پووکیان تەندروست نییە و نەخۆشی پووکیان هەیە ئەنجامنادرێت، ئەمەش لەبەرئەوەی ئەو تەلە پەستانێکی زیاتر دەخاتەسەر پووک.
لە کۆتایشدا بەهیوای سودو ددانێکی تەندووست و خەندەیەکی جوان بۆ هەموو لایەک.


پاریا اصغر
dexterity medical organization

Post a Comment

ئووپس!!
هوسا دیارە خەلەتیەک د پەیوەندییا تە یا ئینتەرنێتێ هەیە. هیڤیە ئینتەرنێتێ خو چاک بکە دا کو بشیێ بەردەوامیێ بدەیە دیتنا بابەتان.
قەبوول کرنا پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز)
ئەم پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز) ل سەر ڤی مالپەری بکادئینن دا کو هاتوچوویا تە شیکار بکەین و بیرا مە ب بابەتێن تایبەتێن تە بهێت و سەربورا تە ل سەر مالپەرێ باشتر بکەین