وەبەرهێنانێ د خو دا بکە، و فێربوونێ بکە کارەکێ روژانە. ئەڤروکە دەسپێبکە و زانستێ بکە هەڤالێ خو یێ هەرجار. تیلیگرامێ مە

مێخەک (تەبەق) لە مریشک - bumblefoot


نەخۆشییەکی بەکتریایە(staphylococcus aureus, E.coli, pseudomonas) توشی پێی باڵندە دەبێت بەتایبەت (مریشک و کەڵەشێر )دەبێتە هۆی ئاوسانی پێیەکان و دروستبوونی ئازار و کێمکردن بە (5) قۆناغ. هەندێک جار زیاددەکات بۆ بەستەرەکان و جومگەکان.

هۆکارەکانی :

  • - بەخێوکردنی پەلەوەر لەسەر زەویەکی ڕەق .
  • ـ پیسی شوێنی بەخێوکردنی پەلەوەرەکە .
  • ـ برینداربوونی ژێر پێی پەلەوەر جا بەهەر هۆکارێک بێ .

نیشانەکانی:

  1. .دروست بوونی قەتماغە لە بن پێیەکان
  2. . شەلین و لەپێ کەوتن.
  3. .بێتاقەت بوون و کەمبوونەوەی جوڵە.
  4. .کۆبوونەوەی کێم Pus لە پێیەکان.
  5. .سوربوونەوەی پێیەکانی.

چارەسەر:

بە پێی جۆری قۆناغەکەیە لەلایەن پزیشکی ڤێتێرینەری شارەزا، لە قۆناغی سەرەتا خاوێنکردنەوەو لابردنی برینەکە دواتر خاوێنکردنەوە بە یۆد و خوێ پێدانی دەرمانی ئەنتیبایۆتیک antibiotic، کاتێک گەیشتە قۆناغەکانی (4,5) پێویستە نەشتەرگەری بۆ بکرێت لای پزیشکی ڤێتێرینەری.

خۆپاراستن:

  1. دابینکردنی شوێنێکی نەرم و گونجاو.
  2. خاوێنکردنەوەی شوێنی بەخێوکردنەکەی.
  3. لابردنی هەرشتێک ببێتەهۆی بریندارکردنی پێیەکانی.



ئامادەکردن:
کەژین ئازاد محمد
dexterity medical organization

Post a Comment

ئووپس!!
هوسا دیارە خەلەتیەک د پەیوەندییا تە یا ئینتەرنێتێ هەیە. هیڤیە ئینتەرنێتێ خو چاک بکە دا کو بشیێ بەردەوامیێ بدەیە دیتنا بابەتان.
قەبوول کرنا پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز)
ئەم پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز) ل سەر ڤی مالپەری بکادئینن دا کو هاتوچوویا تە شیکار بکەین و بیرا مە ب بابەتێن تایبەتێن تە بهێت و سەربورا تە ل سەر مالپەرێ باشتر بکەین