سۆشیاڵ میدیا دنیایەكی فراوانی تۆڕەكانی كۆمەڵایەتییه، له ئاكامی پێشكەوتنی تەكنەلۆجیای ئینتەرنێت و چەقبەستوویی میدیای كلاسیك هاته ئاراوه. دوای ئەوەی میدیای باو تاكەكانی بەرەو بێزاربوون و خۆونكردن و كەسایەتی و بەلاڕێدابردنی له كایه مەعریفییەكانەوه بۆ ونبوونی شوناسی راستەقینەی میدیا برد. تا له دنیایەكی فراوانتر تاكەكان بڕواننه شتەكان و راستەوخۆ لەگەڵیدا ئاوێزان بن و ببنه بەشێك یان راستەوخۆ كاردانەوه دروست دەكات .
هەموو کارەکانی سۆشیاڵ میدیا لەسەر بنچینەی ویستی مرۆڤ کۆمەڵایەتی بوون دروستکراوە، سۆشیاڵ میدیا دەڵێ وەرە من تۆڕی کۆمەڵایەتیم، برادەرت دەوێت؟ ئەوە 5 هەزار برادەر بۆ تۆ ،دەتەوێت لەگەڵ کەسێک قسە بەکەیت؟ پیویست ناکات بچیت، وەرە چاتی لەگەڵ بکە، دەتەوێت خۆشترین هەواڵت بە برادەرەکانی بڵێی؟ بڵاوی بکەوە بنووسە لە زانکۆ وەرگیرام، هاوسەرگیریم کردووە، Got married دەتەوێت سێلفییەک خەڵک بیبینێ؟ فەرموو شەیری بکە.
زیان و مەترسییەکانی بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
ئاڵوودەبوون:
چەند ساڵێکه دەستەواژەیەک دروست بووە به ناوی " گیرۆدەبوون به تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان "بەو واتایەی وەک چۆن هەندێک کەس گیرۆدەی مادەی هۆشبەر دەبن، هەندێک له بەکارهێنەرانیش به هەمان شێوەی گیرۆدەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەبن، لەناو پاس، لەکاتی کارکردن، لەکاتی نان خواردن، له میوانی و له هەر شوێنێک بن ناتوانن بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک خۆیان له تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دووربخەنەوە.
کات کوژەکان:
ئەگەر رۆژانه 2 سەعات سەیری مۆبایل بکەی له 12 ساڵدا دەکاته: 365 ڕۆژ .
بەراوردکاری بە ژیانێکی درۆینە (ساختە) :
بەپێی توێژینەوەیەکی ئەنجومەنی دەرونناسی سانفرانسیسکۆ، بەشێکی بەرچاوی بەکارهێنەران بەردەوام ژیان و گوزەرانی خۆیان لەگەڵ ئەو بەکارهێنەرانەی دیکه بەراورد دەکەن که له نزیکەوە نایانناسن و ئاگاداری دۆخی ژیانی ئەوان نین، ئەم بەراوردکارییه هۆکارە بۆ تووشبوون به خەمۆکی ،بەوپێیەی زۆرێک له بەکارهێنەران ئەو وێنەیەی بڵاوی دەکەنەوە وێنەی راستەقینەی ژیانی خۆیان نییه و دەربڕی دۆخی راستەقینەی ژیان و گوزەرانیان نییه، بەڵام وا دەنوێنن که ژیانی راستەقینەشیان هەر بەمشێوەیه، ئەمەش کاریگەری ناڕاستەوخۆی هەیه لەسەر بەکارهێنەرەکانی دیکه و پێیانوایه زۆربەی خەڵک ژیانیان لەوخۆشترە، هەربۆیه بەراوردکاری رۆژانه و بەردەوامی ژیانی خۆت لەگەڵ ژیانی خەڵکی دیکه هەندێک له بەکارهێنەرانی تووشی خەمۆکی کردووە.
کێشەی تەندروستی:
زۆر بەکارهێنانی سۆشیاڵ میدیا کێشەی تەندروستی و نەخۆشی بەدواوەیە، بە رۆژ و شەو دانیشتن بەدیاریەوە دەبێتە هۆی تەمبەڵی و کەم چالاکی هەروەها مەترسی توشبون بە (خەمۆکی و دابڕان و تەنهایی و دڵەڕاوکێ و کەم دەرکەوتن و زیان بەخۆ گەیاندن تەنانەت بیرکردنەوە لەمردنیش).
ڕێگا خۆشکەرە بۆ بڵاوکردنەوەی هەواڵی ناڕاست بەخێرایی:
لە بڵاوبوونەوەی زانیاری و هەواڵی ساختە سۆشیاڵ میدیا ڕۆڵێکی بەرچاوی هەیە، بە پۆست کردن و هاوبەشی پێکردنی بە گروپ و کەسانی تر لە تەواوی جیهاندا.
ناڕێکی خەوتن:
بەکارهێنەرەکان دووچاری کەم خەوی و ناڕێکی خەوتن دەبنەوە بەجۆرێک شەو و ڕۆژ سۆشیاڵ میدیا بەکاردەهێنن.
سۆشیاڵ میدیا جیهان بچووک دەکاتەوە؟:
یان دوورکەوتنەوەیە لە خێزان، قسە لەگەڵ خیزان و ماڵ ناکەی، برادەری تەنیشتی خۆت لەدەستداوە ،کەچی دەڵێی برادەرم هەیە لە ئەمریکا، لە بەغدا، لە ئەوروپا، تەنانەت هەندێل جار تاقەتی برادەری واقیعی ئەو کەسانەت نییە کە لە فەیسبووک برادەری وەهمییەتی.
لەسەردان و لە سەفرە هەر مۆبایلی لە دەستە، چێژ لە کەش و هەواکەی، شوێنەکەش وەرناگرێ. جیاوازی ژیانی ناو (سۆشیاڵ میدیا و واقیع)
زۆربەمان له سۆشیاڵ میدیا وەک ژیانی ناو خەونەکانمان خۆمان دەردەخەین و ژیانی واقیع دەشارینەوە، با چیتر له ژیانی واقیع ڕانەکەین .
بەناز بەهائەدین
dexterity medical organization