قەبزی کێشەیەکی بڵاوە کە نزیکی 40% ئافرەتانی دووگیان تووشی قەبزی دەبن زیاتر لە مانگە سەرەتایەکانی دووگیانی تووشی دەبن، حاڵەتێکی مەترسیدار نیە بەڵام هەندێک کات دەتوانێت نیشانە بێت بۆ کێشەی تر، ئەگەر قەبزیەکی توندت هەیە و ئازاری سکت هەیە و دوای ئەوەش سکچوون و پەڵە خوێنت هەیە و هەروەها خوێنیش لەناو پیسایەکەتدایە پێویست دەکات سەردانی پزیشک بکەیت، جوڵەی ڕیخۆڵەکان و قەبزی و قورسی زۆر لەکاتی پیسای کردندا دەتوانێت خوێنبەربوونەکەت خراپتر بکات و دەمارەکانیشت توشی هەوکردن بکات.
یەکێک لە هۆکارەکانی قەبزی بریتیە لەزیادبوونی هۆڕمۆنی پڕۆجیسترۆن، کە جوڵەی ماسولکەکان بەتایبەت جوڵەی ماسولکەکانی ڕیخۆڵە زۆر کەم دەکاتەوە و ئەمەش هۆکارە بۆ ئەوەی خواردنەکە خاوتر بڕوات، کاتێک کە منداڵدانت گەورەتر بوو و زیاتر فشاری خستە سەر ڕیخۆڵەکان ئەو کێشەیەش زیاتر دەبێت.
چارەسەرەکانی قەبزی لەکاتی دووگیانی بریتیە لە
- ئەو خواردنانەی کە فایبەری زۆریان تێدایە زیاتر بخورێ وەک(نان و دانەوێڵە، سەوزە و میوە، شۆفان..)
- خواردنەوەی بڕێکی زۆر لە ئاو و شلەمەنی
- ئاوی میوەی سروشتی بخۆرەوە
- لەماوەی دوو ڕۆژدا دوو قاپ ماست بخۆ ک بەکتریای probioticی تێدابێت، چونکە جوان دەلکێت بە ڕیخۆڵەدا و زیاتر بەرگە دەگرێت لەبەرامبەر ترشێتی گەدەدا، هەروەها ئەو بەکتریایانە پاکدەکاتەوە کە دەبنە هۆی نەخۆشی لە کۆئەندامی هەرسدا
- وەرزشکردن، پیادەڕەوی و مەلەکردن و یۆگا یارمەتیدەرن بۆ هاتوچۆی خوێن و نەمانی قەبزی
- گەدە دوای خواردن چاڵاکترە، هەر بۆیە دوای نان خواردن بڕۆ تەوالێت
- ئەگەر هیچ کام لەم ڕێگایانە سوودیان نەبوو ئەوا سەردانی پزیشک بکە و لەخۆتەوە هیچ جۆرە دەرمانێک بەکارمەهێنە.
ڕووخۆش محمد حسن
dexterity medical organization